بەریتانیا لە دوای مەرگی ژینا ئەمینی 300 بەرپرس و دامەزراوەی ئێران سزادەدات
پۆلیسی بەرەنگاربونەوەی مەدەنی لە ئێران
2 ساڵ لەمەوپێش
بەریتانیا رایگەیاند لە دوای مەرگی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان 300 سزای بەسەر دەسەڵاتی ئێراندا سەپاندوە و ئەگەر توندتویژی و پێشێلکارییەکان بەردەوام بێت سزای زیاتر بەرسەر تاراندا دەسەپێنێت.
جەیمز کلێڤێرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە پەیامێکدا بە بۆنەی تێپەڕینی سێ مانگ بەسەرمەرگی ژینا ئەمینی، ئاشکرای کرد بەهۆی ئەو توندوتیژییانەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی خەڵک و خۆپیشاندەران ئەنجامی داوە لە لایەن لەندەنەوە 40 بەرپرسی باڵای سزا دراون.
بەریتانیا یەکەم وڵات بو کە وەک ناڕەزایەتیی بە مەرگی ژینا ئەمینی و کاردانەوەکانی، سزای بەسەر پۆلیسی ئەخلاق و بەرپرسانی ئەمنی و سەربازیدا سەپاند و بە گشتی لە ماوەی 90 رۆژدا لانیکەم 300 سزای دژی بەرپرسان و دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاندوە.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەختی لەوە کردوەتەوە ئەگەر دەسەڵاتی ئێران بەردەوامبێت لە بەکارهێنانی توندوتیژیی دژی خەڵک و خۆپیشاندەران، ئەوا سزای زایاتر ئەو دسەڵاتی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.