ئەنجلینا جولی وەک باڵوێزی نەتەوەیەکگرتوەکان دەستی لەکارکیشایەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەستێرەی دیاری هۆڵیود، ئەنجلینا جولی لە پۆستێکی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایەگەیاند، دوای نزیکەی ٢٠ ساڵ کارکردن وەک باڵوێزی نەتەوە یەکگرتوەکان لەو ڕێکخراوە دەست لەکاردەکێشێتەوە.

ئەنجلینا جولی لەبارەی کارەکانی لە نەتەوە یەکگرتوەکان باسی لەوەکرد، نەتەوە یەگرتوەکان ئەو کارانە ئەنجام دەدات کەمن زۆر بڕوام پێیەتی، هەروەها وتیشی پەنابەران ئەوکەسانەن کە زۆر سەرسامم بە کارکردن لەگەڵیان و تاکۆتایی ژیانیشم ئەوکارە دەکەم.

لەبارەی کاری نوێی، ئەنجلینا جولی بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ باسی لەوە کردووە ئێستا لەگەڵ ئەو ڕێکخراوانە کار دەکات کەوا گرنگیەکی زۆر بەو کەسانە ئەدەن کە زۆرترین کاریگەری جەنگ وململانێکانیان لەسەربووە، بەڵام لەبارەی ئەو ڕێکخراوانەوە هیچ زانیاریەکی ئاشکرا نەکردووە. لە بەیاننامەیەکدا نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاندووە،ئەنجلینا جولی یەکێکە لە کاریگەرترین داکۆیکارانی مافی پەنابەران، هەروەها ئەو بەشداری لە کۆمەڵێک کاری فراوانتری مرۆیی و مافەکانی مرۆڤ دەکات.

لەبارەی کارکردنی ئەنجلینا جولیەوە وەک لە بەیاننامەکەی نەتەوە یەکگرتوەکاندا هاتووە، ئەنجلینا جولی لە ماوەی کارکردنیدا وەک نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان زیاتر لە ٦٠ کاری مەیدانی ئەنجامداوە تا لەنزیکەوە ئاگاداری کێشە و خۆڕاگری پەنابەران بێت.

ئەنجلینا جولی لە ساڵی ٢٠٠١ لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەکان کاردەکات و لە ساڵی ٢٠١٢ وە بووەتە نێردەی تایبەتی ئاژانسەکە.جگە لەوە ئەنجلینا جولی ئەکتەری دیاری ئەمریکی خاوەنی خەڵاتی ئۆسکارە و ڕۆڵی سەرەکی لە چەندین فیلمی بەناوبانگی وەک بەڕێز و خاتوو سمیس و لارا کرۆفت، تۆمب ڕەیدەر.

هاوکات ئەنجلینا جولی لەم چەند مانگەی ڕابردووشدا، چاوی بە ئاوارەکانی ئۆکرانیا، یەمەن و بورکینۆ فۆسۆی ڕۆژئاوای ئەفریقا کەوتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار