بانگەشەی ئەوە دەکرێت ماددەی هۆشبەر لە ماڵەکەی لیز ترەس دۆزراوەتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ستافێک کە لەبینای چیڤنینگ کار دەکەن کە لیز ترەس تێیدا نیشتەجێ بووە ئەوکاتەی وەزیری دەرەوە بووە، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پاودەرێکی سپیان دۆزیەوەتەوە لەناو کۆشکەکەدا و دەڵێن بەوجۆرەی پشکنینمان بۆ کردوو دەرکەووتوە ککۆکاینە.
بینای چیڤنینگ کە لەسەر ڕووبەڕی سێ هەزار دۆنم درووستکراوە وپێکهاتووە لە ١١٥ ژوری جیا، بە شێوەیەکی نەریتی بە وەزیری دەرەوە دەدرێت ئەوەش بە یاسایەک لە پەرلەمان پەسەندکراوە. ئەو ستافە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هاوینی ڕابردوو ئەو پاودەرەیان لە چیڤنینگ دۆزیوەتەوە لە ژوری یاریەکاندا، ئەوەش لەشەوە ئاهەنگێکی کە لیز ترەس میوانداری وەزیرانی دەرەوەی کردبوو، لەکاتێکدا تەنها چەند ڕۆژێکی مابوو بۆ ئەوەی لیز ترەس بەسەرکردایەتی پارتی تۆری لە بەریتانیا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت وببێتە سەرۆک وەزیران.
لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردیاندا هاتووە، کە جگە لەو سەرچاوەیە چەندین سەرچاوەی جیاجیای دیکە باسیان لە دۆزینەوەی کۆکاین کردووە لە ماڵەکەی لیز ترەسدا. سەرچاوەکان ودەنگۆکە لە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ساڵی ڕابردوو بەڵگەی بەکارهێنانی کۆکاین لە توالێتەکانی نزیک لە ئۆفیسی پەرلەمانی بۆریس جۆنس و بینای پەرلەماندا دۆزرایەوە.
دۆزینەوەی ماددە هۆشبەری کۆکاین لە لە چیڤنینگ و لەلایەن لیز ترەسەوە لەکاتێکدایە کە لیز ترەس لەو ماوە کورتەی کە وەک سەرۆک وەزیران دەسبەکاربوو، وتەبێژەکەی ڕاگەیاندبوو کە هەوڵدان بۆ بنبڕکردنی ماددەی هۆشبەر لە پێشینەی کارەکانیانە.
هاوکات لەبارەی ئەو دەنگۆیانەوە لیز ترەس ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێک بۆ ڕۆژانەمەوانان بدات، لەگەڵ ئەوەشدا وتەبێژەکەی بەتەواوی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و وتی دوورە لە ڕاستیەوە وڕۆژنامەی گاردیان هیچ بەڵگەیەکی پشتڕاتسکەرەوەی نەخستۆتە ڕوو بۆ ئەو بانگەشانە.