ئەمریکا: ناڕەزایەتییەکانی ئێران بوێرانەیە و کۆتایی نەهاتوە

هەواڵگریی ئەمریکا: کۆماری ئیسلامی ئێران ناتوانێت داواکاریی خۆپیشاندەران جێبەجێ بکات

خۆپیشاندان دژی دەسەڵاتی ئێران لە واشنتۆن

یەک ساڵ لەمەوپێش



ئەمریکا رایگەیاند بە قوڵی نیگەرانی سەرکوت و سێدارەیە لە ئێران و سەرۆکی سی ئای ئەی دەڵێت: دەسەڵاتی تاران وەڵامی داواکاریی خەڵکی وڵاتەکەی پێنادرێتەوە و ناڕەزایەتییەکانیش بەردەوام دەبێت.

ڤەدانت پاتێڵ، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی شەممە رایگەیاند؛ واشنتۆن سەرەڕای ئەوەی توندوتیژییەکانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر خۆپیشاندان و خەڵک ئیدانە دەکات هەوڵی سزادانی زیاتری تاران دەدات .

ئەو وتی وڵاتەکەی بە قوڵی نیگەرانە لە سزای سێدارە و سەرکوتی ژنان و گەنجانی ناڕازیی ئێران بۆیە واشنتۆن هەنگاو دەنێت بۆ ئەوەی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە نەتوانێت خۆی لە بەرپرسیارێتی روداوەکانی سێ مانگی رابردو دەرباز بەکات و دەبێت ناچار بکرێت بە وەڵامدانەوە و بەرپرسیارێتی کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان.

لە لایەکی دیکەوە ویلیام بێرنز، سەرۆکی دەزگای ناوەندی هەواڵگریی ئەمریکا (سی ئای ئەی) رایگەیاند؛ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ناتوانێت وەڵامدەرەوەی داواکارییی گەنجانی وڵاتەکە بێت و ناڕەزایەتییەکانیش دژی دەسەڵات بەردەوام دەبێت.

سەرۆکی سی ئای ئەی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (پی بی ئێس) وتی: بەردەوامبونی ناڕەزایەتییەکان لە سێ مانگدا ئاماژەی بوێری و ئازایەتیی خەڵکی گەنج و ناڕزاییە لە ئێران.

ئەو وتوشیەتی: ناڕەزایەتییەکان گەلان و چین و توێژە جیاوازەکانی سەرتاسەری جوگرافیای ئێرانی گرتوەتەوە کە ئاماژەی بەرفراوانبون و بەهێزبونی ناڕەزایەتییەکانە بەرامبەر دەسەڵات کە پێناچێت ئەو دەسەڵاتە بتوانێت وەڵامی خواستی ئەو خەڵک و چین و توێژە جیاوازانەی پێبدرێتەوە.

لێدوانی ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە چەند رۆژێکە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایانگەیاندوە؛ بە سەرکەوتویی کۆتاییان بە ناڕەزایەتییەکان هێناوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار