دووبارە بەهۆی بەرزبونەوەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە گەورەترین شاری چین دەرگای قوتابخانەکان داخران

2 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتی

بەهۆی بەرزبونەوەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا پەروردەی شەنگەهای فەرمانی کرد دەرگای قوتابخانەکان دابخرێن ودووبارە خوێندن بکرێتەوە بە ئۆنلاین، ئەم بڕیارە سەرجەم دایەنگا و قوتابخانەکان دەگرێتەوە.

لە بڕیارەکەدا هاتووە تەنها ئەو منداڵانەی کە توانایان نیە بە ئۆنلاین بخوێنن یان ئەو منداڵانەی کە ناچارن لەدایەنگەکان چاودێری بکرێن مۆڵەتیان پێدەدرێ لە قوتابخانەکان ودایەنگاکان بمێننەوە.

هاوکات لە سەرەتای ئەم مانگەوە بەهۆی شەپۆلی ناڕەزایەتیەکان کە داوایان ئەکرد ڕێوشوێنەکانی کەرەنتینە سوک بکرێن، حوکمەتی چین بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی وئاساییکردنەوەی کاروبارەکان لە چین؛ بەڵام ئەمە بووە هۆی دووبارە بەرزبونەوەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا.

بەپێی ئامارەکان بەهۆی کەمکردنەوەی ڕێکارە خۆپارێزیەکان لەچین، رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا، زیاتر بووە بە بەراورد لەگەڵ مانگی نیسان. بەپێی داواکاریەکەی بەرپرسانی پەروەردەی شەنگەهای کە گەورەترین شاری چینە، بڕیاری داخستنی دایەنگاکان و خوێندنگەکان تاوەکوو ١٧ی کانونی دووەم بەردەوام دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار