دادگەی باڵای بەریتانیا: ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا یاساییە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دادگەی باڵای بەریتانیا لەسەر پرسی ناردنی کۆچبەران لە بەریتانیاوە بۆ رواندا بڕیاری دا و رایگەیاند ئەو پرۆسەیە "کارێکی یاساییە."

رۆژی دووشەممە، 19ی کانوونی یەکەمی 2022، دادوەرانی دادگەی باڵای بەریتانیا بڕیارێکی یەکلاکەرەوەیاندا لەبارەی بەرنامەی ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا و رایگەیاند: "ئەوە کارێکی یاساییە."

 دادوەری دادگای باڵای بەریتانیا، کڵایف لویس، وتی بڕیاری ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا کە وڵاتێکی ئەفریقاییە یاساییە وئاساییە کە لەگەڵ وڵاتی ڕواندا ئەو ڕێکەوتنە بکرێت.

کلایف لویس لەبارەی پڕۆسەی ناردنی پەنابەرانەوە ڕایگەیاندووە بەپێی ڕێکەوتنی مافەکانی مرۆڤ کە لەساڵی ١٩٨٨ دەرکراوە وهەروەها لەگەڵ پەیڕەوی حوکمەت ویاساکانیش یەکدەگرێتەوە.

لەکاتی خوێندنەوەی بڕیارەکە، کڵایف لویس، دادوەری دادگەی باڵای بەریتانیا رایگەیاند، ئەوە پرۆسەیەکی یاساییە کە حکومەتی بەریتانی لەگەڵ حکومەتی رواندا رێکبکەوێت، بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە و لەوێ هەڵسەنگاندن بۆ کەیسی کۆچبەرەکان بکرێت.

ئەو بڕیارە دوای ئەوە دێت کە سه‌ناک ڕایگەیاند، كه‌ رێگریکردن لە خەڵک لە داوای مافی پەنابەری لە بریتانیا لە پێشینەی کارەکانیدا.

هاوکات ئەم بڕیارەی دادگا دوای ئەوە دێت، کە پرسی ناردنی کۆچبەران ڕووبەڕووی سکاڵایەکی زۆر بۆوە کە وا بڕیاربوو لەمانگی حوزەیران پەنابەران بنێردێنە ڕواندا، بەڵام جێبەجێکردنی بڕیارەکە بەهۆی سکاڵاکانەوە ڕاگیرابوو.

هەروەها ئینڤەر سێلمان سەرۆکی جێبەجێکاری ئەنجومەنی پەنابەران بێئومێدی لەبڕیارەکەی دادگای باڵا دەردەبڕێت و دەڵێت ئەمە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە ناوبانگی بەریتانیا وەک وڵاتێک کە بەها بە مافەکانی مرۆڤ دەدات

سێلمان ئەوەشی زیاد کرد کە ئەم پلانە لە پرەنسیپدا هەڵەیە و لە بواری پراکتیکدا کاری پێناکرێت و دەبێتە هۆی "تەنگەژیەکی گەورە" بۆ پەنابەران" لەوانەش  گەنجەکان کە زۆر نیگەران دەبن و لە هەندێک حاڵەتدا زیان بە خۆیان دەگەیەنن"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار