بەکارهێنەرانی تویتەر داوا دەکەن ئیلیۆن مەسک دەستبەرداری کارەکەی بێت وەک بەڕێوه‌به‌ری تویته‌ر
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئه‌نجامی ده‌نگدان بۆ مانه‌وه‌ی ئیلۆن ماسک وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری تویته‌ر راگه‌یه‌ندرا و 57%ی به‌كارهێنه‌ران داوا ده‌كه‌ن ئیلۆن ماسک ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ببێت و 42% به‌كارهێنه‌رانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه.
ئیلۆن ماسک لەو رۆژەوەی تویتەری کڕیوەتەوە تا ئێستا، لەگەڵ زۆرێک لە بەکاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە بەتایبەتی کارمەندانی کۆمپانیاکە و ئەوانەی ریکلامی تیادا دەکەن کێشەی هەیە، تویتێکی کرد و تیایدا پرسیاری ئەوەی کرد، ''پێویستە وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تویتەر دەستلەکار بکێشمەوە؟ پابەندی دەرەنجامەکانی ئەم راپرسییە دەبم."
لە ڕاپرسییەکدا کە درەنگانی رۆژی یەکشەممە لە ماڵپەڕەکەدا بڵاویکردەوە، زیاتر لە 10 ملیۆن کەس دەنگیان بە دەستلەکارکێشانەوەی ئیلۆن ماسکدا لە پۆستی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تویتەرداوه كه ده‌كات رێژه‌ی 57%ی به‌شداربوان، هاوكات 43% دەنگیان بە نەخێر ده‌نگیانداوه.
لە کاتژمێرەکانی پێشتردا رێژەی ئەوانەی لەگەڵ جیابوونەوەی ئیلۆن ماسک بوون گەیشتە سەرو ٪٥٨.
لە دوایین پۆستی ئەو بازرگانە کە نزیکەی سێ کاتژمێر لەمەوبەر بڵاویکردەوە، رایگەیاند، ''ئەوانەی دەسەڵات دەخوازن، ئەوانەن کەمترین شایستەی دەسەڵاتن".
زیاتر لە 17 ملیۆن دەنگ لە ده‌نگدانه‌كه‌دا به‌شداریان كردوه، بەڵام ئەو ملیاردێرە کە تەنها 50 ڕۆژ پێش ئێستا کۆمپانیاکەی کڕیوە و خۆی وەک سەرۆکی ناساندوه، دوپاتیکردوەتەوە، كه ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ببێت.