ئەمریکا داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات پشتگیریی ناڕەزایەتییەکانی ئێران بکەن
ئەمریکا: لەگەڵ ئەوروپا هەوڵی دابینکردنی ئینتەرنێتی ئازاد بۆ خەڵکی ئێران دەدەین
2 ساڵ لەمەوپێش
ئەمریکا رایگەیاند پشتگیریی لە ناڕەزایەتییەکانی ئێران دەکەن و داواکاران وڵاتانی دیکەی جیهان پشتیوانیی ئەو ناڕەزایەتییانە بکەن.
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ناڕەزایەتییەکانی ئێران دەربڕی و جەختی لە مافە رەواکانی خەڵکی ئەو وڵاتە کردەوە و وتیشی کار دەکەن بۆ دابینکردنی ئازاد بۆ دانیشتوانی ئێران بە هاوکاریی ئەوروپا .
پرایس ئاماژەی بەوەکردوە دەسەڵاتی ئێران بە ئامانجی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان دنیشتوانی وڵاتەکە لە ئینتەرنێت بێبەش دەکات بۆ ئەوەی لە جیهان دایانبڕێت بۆیە واشنتۆن لەو بوارەدا چی لەدەست بێتم، دەیکات.
ئەوە لە کاتێکدایە لە سەرەتای ناڕەزایەتییەکان لە دوای مەرگی ژینا ئەمینی ئینتەرنێت لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە تەواوەتی روبەڕوی فیلتەر و سنوردارکردنەوە بوە و دەسەڵاتدارانی ئێرانیش رایانگەیاندوە بەمزوانە پڕۆژەی تۆڕی ئینتەرنێتی ناوخۆی دەخەنە بوار جێبەجێکردنەوە و ئەوەش وا دەکات دانیشتوانی ئەو وڵاتە بە تەواوەتی لە جیهانی دەرەوە داببڕێن.