پۆڵەندا سیستمی پاتریۆتی ئه‌ڵمانی له خۆرهه‌ڵاتی وڵات‌دا جێگیر ده‌كات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەلێدوانێکی ڕۆژنامەنوسیدا وەزیری بەرگری پۆڵەندا، ماریۆز بلاسچاک ئاشكرایكرد، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆتی ئەڵمانی لە خۆرهەڵاتی وڵاته‌كه‌یان جێگیر دەکرێت.
لەمیانی لێدوانێکدا بۆ رادیۆیەکی وڵاته‌كه‌ی، ماریۆز بلاسچاک ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دوای ئەوەی مانگی رابردوو مووشەکێک له خۆرهەڵاتی پۆڵەندا کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا، حکوومەتی ئەڵمانیا پێشنیازی پێشكه‌شكردنی سیستمی پاتریۆتی بۆ وارشۆ کردووە.
بلاسچاک ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هیوادارن دۆخێکی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە و رایگه‌یاند: "سیستمه‌كان لە ناوچەی لوبلین خۆرهەڵاتی پۆڵەندا، لەسەر سنووری ئۆکراینا جێگیر دەکرێن".
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا ئەو مووشەکەی له خاکی پۆڵەندا کەوتووه‌ته خواره‌وه، چەند چرکەیەک لە ئاسمانی وڵاته‌كه‌دا ماوەتەوە و رایگه‌یاند: "هه‌ربۆیە رێگریکردن لە رووداوێکی لەوشێوەیە ئێجگار قورسە. ئەم جۆرە سیستمانە ئەگەر لە رۆژئاوای ئۆکرانیا جێگیر بکرێن، کاریگەرتر دەبن".
رۆژی ١٥ی تشرینی دووه‌م، مووشەکێک كه سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌زانرابوو، له گوندی پرزێودۆوی پۆڵەندا له‌سه‌ر سنووری ئۆکرانیا کەوته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.