بومەلەرزەیەک لە باشوری کالیفۆرنیا، زیاتر لە ٧٠ هەزار کەس بێ کارەبا دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ بومولەرزەیەک لە باشووری کالیفۆرنیا بە گوڕی ٦.٤ روویدا، بەهۆی بومەلەرزەکەوە لەناوچەی هامبوڵت زیاتر لە ٧٠ هەزار کەس بێ کارەبا بوون ودوو کەسیش برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکا، سەرلەبەیانی رۆژی سێسەممە کاتژمێر ٢:٣٤ خولەک لە باشوری کالیفۆرنیا، بومەلەرزەیەک بە نزیکەی ٢٤ مایل لە دووری کەناراوەکانی شاری یوریاکای روویداوە و تیایدا زیاتر لە ٧٠ هەزار کەس بێ کارەبا بوون ودوو کەسیش برینداربوون.
میدیا ناوخۆییەکانیش لەبارەی زیانەکانی بومەلەرزەکەوە ئاماژەیان بەوەدا، بومەلەرزەکە بووەتە هۆی دزەکردنی غاز و تێکدانی سیستەمی کارەبا، هەروەها لەسەرانسەری پارێزگای هامبوڵت کارەبا بڕاوە، لەگەڵ ئەوەشدا پۆلیسی فێرنداڵ بەهۆی درزبردنی پردێک لە پارێزگاکە ڕێگاکەیان داخست.
بەهۆی زیانگەیاندی زۆر بە سیستەمی ئاو و غاز وکارەبا، بەرپرسانی ناوچەی هامبوڵت داوایان لە هاوڵاتیان کرد کە سیستەمی ئاو وغازی ماڵەکانیان بپشکنن ودڵنیابنەوە لەوەی کە دزەیان نەکردووە. سەنتەری نیشتیمانی هۆشیاری تسونامیس دەڵێت، " بومەلەرزەکە پێشبینی نەکرابوو".