نەتەوەیەکگرتوەکان سێ ژن بۆ لێکۆڵینەوە لە دەسەڵاتی ئێران دەستنیشان دەکات
شاهین سەردار عەلی، سارا حسێن،ڤیڤیانا کریستیچڤیچ
2 ساڵ لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتوەکان ئەندامانی دەستەی لێکۆڵینەوە لە راستی روداوەکانی ئێرانی دەستنیاشان کرد کە هەر سێ کیان ژنن و لە روی یاساییەوە خاون پێگەن لە جیهاندا.
ئەو سێ ژنە بریتین لە سارا حسێن، خەڵکی بەنگلادش و یەکێکە لە ناودارترین ژنانی یاسایی جیهان کە سەرۆکایەتیی دەسەتەکەی نەتەوەیەکگرتوەکان دەکات، دوەم شاهین سەردار عەلی، خەڵکی پاکستنان و مامۆستای یاسایە لە زانکۆکانی بەریتانیا، ئەو دەیان دۆسیەی تاوانی نێودەوڵەتیی یکلایی کردوەتەوە، سێیەم ڤیڤیانا کریستیچڤیچ بە رەچەڵەک ئارژانتینی کە بەڕێوبەری جێبەجێکاری ناوەندی داد و مافە نێودەوڵەتییەکان (CEJIL)ـیە.
شارەزایانی یاسایی دوای دەستنیشانکردنی ئەو سێ ژنە رایانگەیاندوە هەنگاوەکەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ دەستنیشانکردنی سێ خانمی بەهێز لە بواری یاسای نێودەوڵەتیدا رونە و پێگەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر سەرکوت و سێدارەی گەنجان لە ناڕەزایەتییەکان لاواز دەبێت و تەنانەت دور نییە ئەوە هەنگاوێک بێت بۆ کۆتایی دەسەڵاتی ئێستای وڵاتەکە.
لە 35ەمین کۆبونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بەهۆی توندوتیژیی دەسەڵاتی ئێران دژی ناڕەزایەتییەکان و خەڵکی ئەو وڵاتە بڕیاریدا بە دروستکردنی دەستەیەک بۆ ئاشکراکردنی دەیان دۆسیەی توندوتیژیی و پێشێلکاریی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە بەرامبەردا تاران رایگەیاند بە هیچ شێوەیەک هاوکاریی ئەو دەستە ناکەن و رێگە نادەن بێنە وڵاتەکەوە.