وەزیری باڵای پەروەردەی ئەفغانستان خوێندنی زانکۆی لە ژنان قەدەغەکرد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری باڵای پەروەردەی ئەفغانستان خوێندنی زانکۆی لە ژنان قەدەغەکرد و پێشبینی ئەکرێت بڕیارەکە دەستەبەجێ جێبەجێ بکرێت.
بەپێی نوسراوێکی فەرمی وەزیری باڵای پەروەدەی ئەفغانستان، چیتر ژنان بۆیان نیە لە زانکۆکان لەخوێندن بەردەوام بن،هەروەها ڕاشیگەیاند پێشبینی ئەکرێت بڕیارەکە دەستەبەجێ جێبەجێ بکرێت.
ئەم بڕیارەی وەزیری پەروەردە لەکاتێکدایە کە سێ مانگ لەمەوبەر ژنان و کچان لە ئەفغانستان تاقیکردنەوەیان بۆ وەرگرتن لە زانکۆ ئەنجامدا، سەرەڕای ئەوەی کە چەند بەشێکی وەک ئەندازیاری، پزیشکی ئاژەڵان، کشتوکاڵ و ڕۆژنامەگەری بەتووندی سنوردارکرابوون.
هاوکات دوای ئەوەی تاڵیبان دەسەڵاتی گرتەوە دەست لە ئەفغانستان، دەرگای چونە ژوورەوەی زانکۆ و هەروەها پۆلەکانی خوێندن لەنێوان ژن و پیاودا جیاکرانەوە و خوێندکارە ژنەکانیش تەنا بۆیان هەبوو لەلایەن مامۆستا پیاوە بەتەمەنەکانەوە یاخود مامۆستای ژنەوە وانە بخوێنن.