دەزگای کەشناسی بەریتانیا: ساڵی ٢٠٢٣ کەشووهەوا گەرمتر دەبێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەزگای کەشناسی بەریتانیا پێشبینی دەکات ساڵی ٢٠٢٣ بەراورد بە ٢٠٢٢ گەرمتر دەبێت.
بەپێی پێشبینیەکانی کەشوهەوا پلەکانی گەرما بۆ ماوەی دە ساڵە لەسەریەک یەک پلەی سیلیزی لەسەروو ئاستی مامناوەندیەوەیە، هەروەها باسیشی لە کاریگەریەکانی مرۆڤ لەسەر گەرمبونی زەوی کرد.
هەروەها بەڵگە زانستیەکان باس لەوە دەکەن کە گۆڕانەکانی کەشوهەوا هۆکاری سەرەکی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرمان، لە ئێستادا پلەکانی گەرما 1.1 پلەی سیلیزی گەرمترن بەبەراورد بە پلەکانی گەرما لەماوەی پێش شۆڕشی پیشەسازی و سوتاندنی ئەو بڕە زۆرەی سوتەمەنی بەردین کە بووە هۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمای بەرگەهەوا.
هاوکات بەهۆی مەترسیەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر ئاستی جیهان حوکمەتەکان لەهەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازەژەهراویەکان وەک گازی CO، ئەمەش بەمەبەستی هێشتنەوەی پلەکانی گەرما لەژێر 1.5 سەدی.