ئۆکرانیا تێکشکاندنی 67 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران ئاشکرا دەکات
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران
2 ساڵ لەمەوپێش
سوپای ئۆکراینا خستنەخوارەوەى ژمارەیەک فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى راگەیاند کە لە لایەن روسیاو-ە بەکارهێنراوە.
یوری ئیھانت، وتەبێژی ھێزی ئاسمانی سوپای ئۆکراینا بڵاوی کردەوە؛ لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا، ٦٧ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی ئێرانیان خستوەتە خوارەوە.
ئاشکراکردوە کە ئەو فڕۆکە بێفرۆکەوانانەی کە خراونەتەخوارەوە، لە ماوەی رابردودا لەلایەن ئێرانەوە رادەستی روسیا کراون.
بەپێى وتەى وتەبێژی ھێزی ئاسمانی سوپای ئۆکراینا، پێشتر فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە ناوچەکانی کریمیا و خێرسۆن ئاڕاستەی ئۆکراینا کراون بەڵام ئێستا لە ھەرێمی کراسنۆدار رۆژھەڵاتی دەریای ئازۆڤەوە ئاراستە دەکرێن.
بەپێى ئامارێکى وەزارەتى بەرگرى ئۆکرانیا تائێستا 127 فڕۆکەى بێفڕۆکەوان و 300 موشەکى کروز ئاراستەى وڵاتەکە کراون و بەشێکیان خراونەتەخوارەوە.
بابهتی پهیوهندیدار