بریکاری ماددە هۆشبەرەکانی ئەمریکا: دەستمان بەسەر ٣٧٩ ملیۆن ژەمە دەرمانی فێنتانیڵ گرتووە، ئەو بڕەش بەسە بۆ لەناوبردنی هەموو ئەمریکا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی:
بریکاری ماددە هۆشبەرەکانی ئەمریکا: دەستمان بەسەر ٣٧٩ ملیۆن ژەمە دەرمانی فێنتانیڵ گرتووە، ئەو بڕەش بەسە بۆ لەناوبردنی هەموو ئەمریکا
بریکاری ماددە هۆشبەرە فیدراڵیەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر ٣٧٩ ملیۆن ژەمە دەرمانی فێنتانیڵ دا گرتووە، ئەو بڕە دەرمانەشی دەستی بەسەردا گیراوە بەسە بۆ لەناوبردنی ٣٣٠ ملیۆن تاکی ئەمریکی.
ئیدارەی جێبەجێکردنی ماددە هۆشبەرەکان دەڵێت، بڕی ٤،٥٠٠ کیلۆگرام فێنتانیڵ لەگەڵ زیاتر لە پەنجا ملیۆن و٦٠٠ هەزار حەبی فینتانیل دەستی بەسەردا گیراوە، هەروەها وتیشی ئەو دەرمانە پەنجا جار لە ماددەی هۆشبەری هێرۆین بەهێزترە.
هاوکات ئاژانسەکە ئاماژە بەوەش دەکات ئەو بڕە دەرمانەی دەستی بەسەردا گیراوە، دوو هێندەی ئەو بڕەیە کە ساڵی ٢٠٢١ گیراوە، هەروەها وتیشی ئەو دەرمانانە بەشێکی زۆریان لە وڵاتی مەکسیکەوە بە قاچاخ دەهێنرێنە ناوخۆی ئەمریکا ولە کارگە نهێنیەکانی مەکسیک بەتایبەتی لەکارگەکانی سینالۆا و جالیسکۆ بەرهەمدەهێنرێن کە سەرچاوەی دەرمانەکانیان لە چینەوەیە.
ئان میلگرام، بەڕێوبەری ئیدارەی جێبەجێکردنی ماددە هۆشبەرەکان وتی، کاری سەرەکی ئۆپەراسیۆنەکانمان شکستپێهێنانی هەردوو کارگەی سینالۆا وجالیسکۆیە، کە بە پلەی یەکەم بەرپرسیارن لە بەرهەمهێنانی ئەو بڕە فێنتانیڵەی کەدەستی بەسەرداگیراوە لە ئەمریکا.
جگە لەو بڕە لە فێناتنیل کەدەستی بەسەرداگیراوە، هاوکات دەست بەسەر ١٣١ هەزار پاوەند میتامفیتامین و زیاتر لە ٤٣٠٠پاوەند هێرۆین و زیاتر لە ٤٤٤ هەزار پاوەند کۆکاین دا گیراوە.
ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ١٠٠ هەزار هاوڵاتی ئەمریکی بەهۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانەوە گیانیان لەدەستداوە، کە زیاتر لە دوو لەسەر سێان بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانی فێنتانیڵ بووە.