کرێملین: ناردنی چەکی نوێی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا تەنها ململانێکان لەگەڵ روسیا "گەورەتر دەکات"
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا (کرێملین) ئه‌مڕۆ چوارشەممە رایگه‌یاند، کە ناردنی چەکی نوێی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا تەنها ململانێکان لەگەڵ روسیا "گەورەتر دەکات".
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی سەرۆکایەتی كۆشكی ڕوسیا بە ئاماژەدان بە ناردنی چەکی نوێ بۆ کیێڤ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، رایگه‌یاند، "هەمو ئەمانە بە دڵنیاییەوە ململانێکان گەورەتر دەکەن و ئاماژەیەکی باش نییە بۆ ئۆکرانیا".
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی روسیا له‌كاتێكدایه كه ڤۆلۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له دوای نزیكه‌ی 10 مانگ له ده‌ستپێكردنی هێرشی روسیا بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌ردانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه.
هاوکات لە تویتەر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە بەرەو ئەمریکا دەڕوات بۆ "بەهێزکردنی خۆڕاگری و توانای بەرگری" ی وڵاتەکەی.