ڤلادیمێر زێلێنسکی بۆ یەکەم جار دوای دەستپێکردنی جەنگی ئۆکرانیا سەردانی ئەمریکا دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڤلادیمێر زێلێنسکی دوای ٣٠٠ ڕۆژ لە دەستپێکردنی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا سەردانی ئەمریکا دەکات، بڕیاریشە لە کۆنگرێس وتارێک پێشکەش بکات.
ڤلادیمێر زێلنسکی لە تویتەری خۆی ڕایگەیاندووە کە لەڕێگادایە بەرە واشنتن، ئامانجی سەرەکی گەشتەکەی بۆ بەدەستهێنانی هاوکاری سەربازی وپشتگیری زیاتری واشتنە بۆ سیستەمی بەرگری ئۆکرانیا.
سەرۆکی ئۆکرانیا لەماوەی گەشتەکەی دا لەگەڵ ڕاوێژکارانی باڵای ئاسایشدا لە کۆشکی سپی کۆدەبێتەوە و لەبەرنامەی گەشتەکەیدا لە کاپیتەڵ هیڵ لە کۆبونەوەیەک کە تێیدا هەریەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وکۆنگرێسی ئەمریکا بەشدارن وتارێک پێشکەش دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژانامەوانیدا بەشداردەبێت بە ئامادەبوونی جۆو بایدن.
وتەبێژی کۆشکی سپی، جین پێیرئاماژەی بەوەکرد، مەبەستی سەرەکی سەردانەکە بۆ جەختکردنەوەیە لەهاورکاریەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا، هەروەها وتیشی هاوکاریەکان لە ڕووی مرۆیی وسەربازی وئابوریەوە بۆ ئۆکرانیا بەردەوام دەبن.
هاوکات هەر لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی ئۆکرانیاوە، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا وتی، بەپێی سەردانەکەی سەرۆکی ئۆکرانیا وهاوکاریەکانی ئەمریکا بێت پێدەچێت سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری خەرجکردنی ٢ ملیار دۆلاری دیکە بدات بۆ هاوکاری ئۆکرانیا.
لەسەرەتای جەنگی ڕووسیا دژ بە ئۆکرانیا ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە هاوکاریەکی بەرچاوی ئۆکرانیای کردووە بە بری ٢٠ ملیار دۆلار ئەوەش بە پێدانی تۆپهاوێژەکان وسیستەمی موشەکی لەوانەش سیستەمی موشەکی ناسامس؛ بڕیاریشە لە لە هاوکاریەکانی داهاتوویدا سیستەمی پاتریۆتیشی تێدابێت بۆ بەرگری ئۆکرانیا دژ بە موشەکەکانی ڕووسیا.