ڤاکسینێک سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا لەدژی کوشندەترین جۆری ئیبۆلا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە ڕۆژئاوای ئەفریقا، دوو ڤاکسینی نوێ  بۆ ڤایرۆسی جۆری زایر ئیبۆلا لە توێژینەوەیەکدا تاقیکرایەوە  کە توانی لەدوای ١٤ ڕۆژ لە کوتانی یەکەم و دووەم دژە تەن دژی ڤایرۆسەکە پەیدا بکەن، بەشێوازی جیاواز لە منداڵان و گەنجاندا.

 ڤاکسینەکە لەلایەن  کۆمپانیای جۆنسن و مێرک پەرەی پێدراوە، لەو تویژینەوەیەدا کە ماوەی ساڵێکی خایاندووە لە باشوری ئەفریقا کە تێیدا ١٤٠٠ کەسی سەروو تەمەن ١٨ ساڵ و ١٤٠١ منداڵ کە تەمەنیان لەنێوان یەک ساڵ بۆ ١٧ ساڵدا بوو بەشداربوون، لە ئەنجامدا دەرکەوت کە بەڕێژەیەکی باش دژی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە جۆری زایر کاریگەری هەبووە ودژە تەن بەرهەمهاتووە لە لەشی بەشداربووەکاندا.

لە تویژینەوەکەدا ژەمە ڤاکسینێکیان  دۆزی ڤاکسینی جۆنسۆنی تاقیکردەوە، دواتر ڤاکسینێکی کۆمپانیای دەرمانسازی دانیمارکی باڤاریان نۆردیکی تاقیکردەوە، لە کاتێکدا گرووپەکەی تر  دوو ژەمی ڤاکسینی مێرکی تاقیکردەوە کە هەشت هەفتە لە نێوانیاندا بوو، وە گرووپی  بژاردەی سێیەم دوای یەکەم ژەمی مێرک بەکارهات لەگەڵ پلاسیبۆ.

دکتۆر ئێچ کلیفۆرد لەین، کە یەکێکە لە تویژەرەکان و هەروەها بەڕێوبەری کلینیکی لە پەیمانگای نێشتیمانی ئەمریکا بۆ هەستیاری ونەخۆشیە گوازراوەکان وتی، پێموایە هەریەک لە ڤاکسینەکان بەباشی کار دەکەن دژی ڤایرۆسەکە.

توێژەرانی ئەم تاقیکردنەوە زانستیە ئاماژەیان بەوەکرد، کە بەهۆی ئەوەی هیچ یەک لە بەشداربوووەکان تووشبووی ئیبۆلا نەبوون بۆیە  نەیانتوانیووە ئاستی کاریگەری ڤاکسیینەکە لەسەر لەناوچوونی ڤایرۆسەکە دیاری بکەن، هەروەها بەشداربووەکان پێویستە بۆ ماوەیەکی درێژ چاودێری بکرەێن تاوەکوو بزانرێ کەی ژەمە ڤاکسینی زیادەیان پێویست دەبێت.

ڤایرۆسی جۆری زایر ئیبۆلا، لەناو پێنج جۆری ڤایرۆسی ئیبۆلادا کوشندەترینە، لە ساڵی ٢٠١٤ -٢٠١٦ بووە هۆی مردنی ١١ هەزار کەس لە ڕۆژئاوای ئەفریقا، ئاستی کوشندەیی ڤایرۆسەکە %٩٠.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار