کەنەدا: هەشت کچی هەرزەکار بە تۆمەتی کوشتنی پیاوێکی تەمەن ٥٩ ساڵ دەستگیرکران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پۆلیسی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند هەشت کچی هەرزەکار بە تۆمەتی کوشتنی پیاوێکی تەمەن ٥٩ ساڵ دەستگیرکراون وتەمەنی کچەکان لە نێوان ١٣ بۆ ١٦ ساڵدایە وپێدەچێت لە ڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە یەکییان ناسیبێت و شەوی ڕوداوەکە کە شەوی شەممە دەکات بۆ یەکەم جار کۆبونەتەوەو لە نزیک شوێنی ڕوداوەکە ڕاستەوخۆ دەستگیر کراون.

سێرجێنت تێری براون، لێکۆڵەری پۆلیسی تۆرۆنتۆ بە میدیاکانی گوتتوە: قوربانییەکە دەسترێژی کراوەتە سەرو دواتر بە چەقۆ کوژراوە،هەروەها باوەڕمان وایە هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاوەتەوە کە ئەو پیاوە خواردنەوەی ئەلکحولی پێبووە.

وتیشی: ژمارەیەک کەس کە بە شوێنی ڕوداوەکەدا ڕۆشتون پیاوەکەیان دۆزیوەتەوە و دوای بردنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە، هەروەها ژمارەیەک چەکیان دۆزیوەتەوە باڵام ئاماژەی بە جۆرەکەی نەدا.

ئاماژەی بەوەشدا بۆ ماوەی سێ دەقە بە بەردەوامی هێرشکراوەتە سەر قوربانییەکە،هەروەها نامۆی ئەم ڕوداوە لەوەدایە کە کچەکان پێش ڕوداوەکە هەرگیز ڕوبەڕوو یەکییان نەبینیوە و لە بەشی جیاجیای ئەو شارەوە هاتون ولە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە و تاوانبارەکان دەستگیر کراون.

هاوکات ئەم ڕوداوە  تەنها چەند کاتژمێرێک پێش تەقەکردنێکی بەکۆمەڵ لە ڤاون، ئۆنتاریۆ، شارێکی بچووک لە دەرەوەی تۆرۆنتۆ ڕویداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار