ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە فڕۆکەبێفڕۆکەوانەکانی ئێران لە جەنگی ئۆکرانیا دەکات
ناوەندێکی لێکۆڵینەوە؛ 85٪ی پارچەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران دروستکراوی ئەمریکایە
2 ساڵ لەمەوپێش
ئەمریکا رایگەیاند دەستی بە لێکۆڵینەوە لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ئێران کردوە کە روسیا لە جەنگی ئۆکرانیا بەکاری هێناون.
تەلەفیزیۆنی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردوەتەوە ئامێری دروستکراوی ئەمریکا لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێراندا بەکارهێنراوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەو ئامێرە ئەمریکییانە دەکرێت.
بە پێی راپۆرتی ناوەندنی لێکۆڵینەی (سی ئای ئاڕ) 85٪ی ئامێر و پارچەکانی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئێرانیانەی لە ئۆکرانیا تێکشکێنراون ئەمریکین و ئەوەش گومانی زۆری لەسەر واشنتۆن دروست کردوە کە چۆن ئەو ئامێرانە گەیشتوەتە دەستی ئێران.
یوری ساک، راوێژکاری وەزیری بەرگریی ئۆکرانیا ئاشکرای کردوە ئێران کاروانێکی دیکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی رادەستی روسیا کردوە و ئەو وڵاتە تا ئێستا 250 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی وەرگرتوە.
وتوشیەت: ئەودرۆنانەی کە سوپای روسیا بەکاریان دەهێنێت ئێرانین و بە زمانی فارسی لەسەر درۆنەکان نوسراوە.
ئەو راوێژکارەی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوە کردوەلە ماوەی هێرشەکانی روسیا بۆسەر وڵاتەکەی لانیکەم حەوت ملیۆن ئۆکرانی ئاوارەبون.