نرخی هەر دۆلارێک لە ئێران 40 هەزار تمەنی تێپەڕاند

دۆلار بەردەوامە لە تۆمارکردنی بەهای مێژویی لە ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش

تمەن جارێکی دیکە دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بەهای هەر دۆلارێک لە بازاڕەکانی ئێران گەیشتە زیاتر لە 40 هەزار تمەن.

ئێوارەی پێنجشممە بەهای دۆلار لە ئێران ژمارەیەکی دیکەی پێوانەیی تۆمار کرد و هەر دۆلارێک بە 40 هەزار و 30 تمەن مامەڵەی پێوەکرا لە کاتێکدا میدیاکانی حکومەت بلاویان کردبوەوە نرخی هەر دۆلارێک لە 39 هەزار تمەنەوە بۆ 36 هەزار تمەن دادەبەزێت.

پێشتر عەلی ساڵح ئابادی ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران رایگەیاندبو؛ بەهای دۆلار لە وڵاتەکە راستەقینە نییە بەڵام خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان هۆکاری دابەزینی زیاتری بەهای تمەن بوە لە بەرامبەر دۆلاردا.

لە سەرەتای ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران نرخی هەر دۆلارێک لە وڵاتەکە 30 هەزار تمەن بو، دوای 97 رۆژ ناڕەزایەتیی هەر دۆلارێک  بۆ زیاتر لە10 هەزار تمەن بەرز بوەتەوە.

لە دوای مەرگی ژینا ئەمینی و کوژرانی دەیان خۆپیشاندەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاترین سزا روبەڕوی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بوەتەوە و ئەمریکا بە راشکاوی رایگەیاندوە رێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئەو وڵاتە چالاک ناکاتەوە بەهۆی بەکارهێنانی توندوتیژیی دژی ناڕەزایەتییەکان و سەرکوت و سێدارەی گەنجان .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار