دانوستانکاری مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەگرتووەکان :لەسەر ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا هاتە دەنگ

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، ڤۆلکەر تورک دانوستانکاری مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەگرتووەکان رایگەیاند، لەسەر حکومەتی بەریتانی پێویستیە پێداچوونەوە بە پلانەکانی ناردنی پەنابەران بکات بۆ رواندا بکات.

ڤۆڵگەر تورک دانوستانکاری مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ناردنی کۆچبەران لە بەریتانیاوە بۆ ڕواندا ڕایگەیاند ،پێویستە حکومەتی بەریتانیا بەم بڕیارەیدا بچێتەوە چونکەلەگەڵ ئەوەی بڕیارەکە لە  ڕووی یاسایی و ئەخلاقییەوە کێشەی هەیە ئەنجامدانی کارێکی قورسە.

وتیشی، "تۆ ناتوانیت بەرپرسیارەتی خۆت دوور بخەیتەوە و بیکەیتە سەر شانی دەوڵەتێکی تر بەو شێوەیەی کە لە لایەن حکومەتی بەریتانیاوە پێشبینی دەکرێت"

هەروها ئەم کارە "نیگەرانییەکی زۆر جدی دروست دەکات، هەم لە ڕوانگەی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و هەم لە ڕوانگەی یاسای پەنابەری نێودەوڵەتیەوە".

ئەوەشی ڕونکردەوە، "کە ئامڕازو ڕێگەی دیکە هەیە بۆ ڕێگریکردن لە پەنابەران، وپێدانی مافی پەنابەری بەو کەسانەی کە شایەنین بەڵام پرۆگرامی ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا هیچکام لەمانە ناکات".

ئەم قسانەی دانوستانکاری مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەگرتووەکان دوای ئەوەدێت، بڕیاری ناردنی پەنابەران بۆ راواندا لە لایەن دادگای باڵای بەریتانیاوە بە یاسایی دانرا.

لە ساڵی 2022دا زیاتر لە 40 هەزار کەس بە بەلەمی بچووک چونەتە بەریتانیاوە،هاوکات هەفتەی ڕابردوو چوار کەس مردن دوای ئەوەی بەلەمەکەیان لە کەناری کێنت تووشی گرفت بوو نقوم بوو.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار