لە ویلایەتێکی ئەمریکا، جلوبەرگ دەسوتێنن بۆ خۆ گەرمکردنەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
لە سەروبەندی دواین ڕۆژەکانی ساڵی ٢٠٢٢ دا، شەپۆلێکی سەما و زریانی بەهێز ئەمریکای گرتۆتەوە، کە کاریگەری لەسەر ٢٠٠ ملیۆن هاوڵاتی ئەمریکی هەبووە، بەجۆرێک هۆزەکانی  ویلایەتی داکۆتای باشور لە  ئەمریکا جلوبەرگ دەسوتێنن بۆ خۆ گەرمکردنەوە بەهۆی کەمی سوتەمەنی.
بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و زریانی بەهێزەوە کە لە باکور و باشوری ئەمریکا بۆ ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی گرتۆتەوە، تا ئێستا لانی کەم ١٢ کەس گیانی لەدەست داوە.
هاوکات هەزاران گەشتی فڕۆکەوانی هەڵوەشاونەتەوە و سەدان هەزا سەرنشین لە فڕۆکەخانەکان ماونەتەوە.

لە کەنەدا و لە پارێزگاکانی ئۆنتاریۆ و کیوبیک لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە، زریان و پەستانی سەرما بووەتە هۆی پچڕانی کارەبای سەدان هەزار کەس

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار