لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا لە پاکستان بەرپرسێکی پۆلیس کوژرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە ئیسلام ئابادی پاکستان، لە ئەنجامی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکەوە بەرپرسێکی پۆلیس کوژرا وچەندین بریناری لێکەوتەوە کە لەنێویاندا ٤ پۆلیس هەیە.
دوای تەقینەوەکە، تاڵیبان لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند و وتی " ئێمە بەرپرسیارێتی خۆمان لە هێرشە خۆکوژیەکەی دژی دوژمنانی ئیسلام ڕادەگەێنین"
بەپێی وتەکانی سوهەیل زەفار، سەرۆکی هێزەکانی پۆلیسی ئیسلام ئاباد، باسی لەوەکرد کە تەقینەوەکە خۆکوژی بووە وژن وپیاوێک لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، تەقینەوەکە لە نزیک بارەگایەکی پۆلیس ڕوویداوە دوای ئەوەی خاڵی پشکنینیان تێپەڕاندووە، بەهۆی ئەوەی پۆلیس شوێنیان کەوتووە خۆیان تەقاندتۆتەوە.
وەزیری ناوخۆی پاکستان لەبارەی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە پڕبووە لە تەقەمەنی وئامانجێکی تری هەبووە بۆ کردە تیرۆریستیەکە، بەڵام پێش ئەوەی بگاتە ئامانجەکە تەقیەوە، وتیشی ئەگەر بگەشتایەتە ئەو شوێنەی کە پلانیان بۆ دانابوو، ئەوا زیانەکانی زۆرتر دەبوو.
لەبارەی هێرشەکەوە، سەرۆک وەیزرانی پاکستان، شەهباز شەریف وتی، بەهۆی ئەوەی لە کە پۆلیس لەکاتی خۆیدا توانی کردەکە ئاشکرا بکات، توانیان ڕێگری بکەن لە زیانێکی زۆر وخوێنڕێژیەکی گەورە.
ئەم هێرشەی تاڵیبان لە پاکستان لەکاتێکدایە کە مانگی ڕابردوو، ئاگربەستی نێوان تاڵیبانی پاکستان وحوکمەتی پاکستان کۆتای پێهات، هەروەها هێرشەکە تەنها دوای دوو ڕۆژ لە ڕووبەڕووونەوەی هێزە ئەمنیەکانی پاکستان وتاڵیبان لە بنکەیەکی پۆلیسدا روویدا، کە تێیدا ٣٥ چەکداری تاڵیبان کوژران.