لە هێرشێکی ڕووسیادا بۆسەر شاری خێرسۆنی ئۆکرانیا ٧ کەس کوژران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە هێرشێکی ئاسمانی ڕووسیادا بۆ سەر شاری خێرسۆن بە لایەنی کەمەوە ٧ کەس کوژران ودەیانی دیکەش برینداربوون.
ڤلادیمێر زێلینسکی لەبارەی هێرشەکەوە ڕایگەیاند، هیچ یەکەیەکی سەربازی لە ناوچەکە نیە، هاوکات بەهۆی هێرشەکانەوە بیناکانی نێستەجێ بوون و کارگێڕی لەناوەراستی شارەکە زیانیان بەرکەتووە.
لەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە بلاوبونەتەوە دیمەنی بریندارەکان وکوژراوەکان دەردەکەون و ئۆتۆمبێلەکان گڕیان گرتووە، هاوکات بیناکانیش زیانیان بەرکەوتووە، ڤلادیمێر زێلینسکی لەبارەی ئەم دیمەنانەوە وتی، بە ئەگەرێکی زۆرەوە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئەم دیمەنانە بە هەستیار دادەنێین بۆ رێگری لە بڵاوبونەوەیان، بەڵام ئەمانە دیمەنی ڕاستەقینەی ژیانی ئۆکرانیا وئۆکرانیەکانە.

خێرسۆن دەکەوێتە باشوری ئۆکرانیا، دوای داگیرکردنی لەلایەن ڕووسیاوە، مانگی ڕابردوو لەلایەن ئۆکرانیاوە دووبارە ئازادکرایەوە، لەوکاتەوە چەندین جار لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە لەو دیو ڕووباری دنیپرۆ شارەکە کراوەتە ئامانج ، سەرەڕای ئەوەی ڕووسیا بەردەوام ڕەتی کردۆتەوە کە خەڵکی مەدەنی بە ئامانج گرتبێت.
سەرۆکی ئۆکرانیا هێرشەکانی بە هەوڵدان بۆ ترساندن و چێژوەرگرتن لە کوشتنی ئۆکرانیەکان وەسفکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار