تاڵیبان، کارکردنی ژنانی لە ڕێکخراوەکانی ئەفغانستان قەدەغەکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
لە نامەیەکدا حوکمەتی تاڵیبان داوا لە ڕێکخراوە ناحوکمیە ناوخۆیی و بیانیەکان دەکات  کارکردنی ژنان ڕابگرن و ڕێگەنەدەن لەکارەکانیان بەردەوام بن.

لەو نامەیەدا کە ڕۆژی شەممە لە لایەن عەبودلڕەحمان حەبیب، وتەبێژی ئابوری تاڵیبانەوە پشتڕاستکرایەوە باس لەوە کراوە کە داوا لە سەرجەم ڕێکخراوەکان کراوە کە ڕێگەنەدەن ژنان بچنەوە سەر کارەکانیان تاوەکوو ڕێنمایی نوێ دەردەچێت.

هاوکات حوکمەتی تاڵیبان ڕێکخراوەکانیشی ئاگادارکردۆتەوە، هەر ڕێکخراوێک پابەند نەبێت بە بڕیارەکەوە مۆڵەتی کارکردنی لە ئەفغانستان لێدەسەنرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا وتەبێژی ئابوری تاڵیبان ئەم بڕیارەی بۆ پابەندنەبوونی ژنان بە شێوازی جل و بەرگی ئیسلامیەوە گەڕاندۆتەوە.

ئەم بڕیارەی تاڵیبان، تەنها دوای  چەند ڕۆژێک  لە بڕیاری قەدەغەکردنی چوونی ژنانی ئەفغانستان بۆ زانکۆکان دێت، کە بەهۆیەوە چەندین کاردانەوەی جیهانی لێکەوتەوە و بڕیارەکەیان سەرکۆنە کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار