ئێران داوا لە فەڕەنسا دەکات توندوتیژیی دژی خۆپیشاندەران نەکرێت

لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵات و ئێران 506 کەس کوژراون

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



ئێران ئیدانەی تیرۆکردنی چالاکوانانی کورد لە پاریس دەکات و داوای دانبەخۆداگرتنی پۆلیسی فەڕەنسا بەرامبەر خۆپیشاندەران دەکات.

لە 100 رۆژ ناڕەزایەتیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زیاتر لە 500 کەس گیانیان لەدەستداوە و وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش داوا لە فەڕەنسا دەکات توندوتیژیی بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکارنەهێنێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ ئیدانەکردنی تیرۆری ژمارەیەک چاڵاکوانی کورد لە پاریس، رایگەیاند؛ تاران نیگەرانە لە کوشتنی موسوڵمانان و کۆچبەران لە فەڕەنسا.

کەنعانی داوای لە پۆلیسی فەڕەنسا کردوە توندوتیژیی بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکارنەهێنێت و رێگەی بە خۆپیشاندانی ئاشتیخوازنە لەو وڵاتە بدرێت.

لێدوانی کەنعانی لە کاتێکدایە بە پێی دوایین ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لانیکەم 506 کەس کوژراون و دو کەس لەسێدراەدراون و 60 کەسیش سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار