لە رووداوێکی تەقەکردن لە بەریتانیا ژنێک گیانی لەدەستدا و سێ پیاو بریندار بوون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە بەریتانیا تۆمه‌تبارێك به‌ چه‌كه‌وه‌ هێرش دەکاتەسه‌ر خانه‌یه‌كی كات به‌سه‌ر بردنی هاوڵاتیان و به‌هۆیه‌وه‌ ژنێك كوژرا و سێ پیاوی دیكه‌ش برینداربون، لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌ روداوه‌كه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی سکای نیوز یەکشەممە، 25ـی کانوونی یەکەمی 2022،  رووداوێکی تەقەکردن  خانه‌یه‌كی كات به‌سه‌ر بردنی هاوڵاتیان لە شاری لیڤەرپوولی نێوەڕاستی بەریتانیا روویداوە و "سێ پیاو و ژنێک بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانە کراون. دوای ئەوە ژنەکە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە". 

دەیڤ مەککۆفریەن، ئەفسەری پۆلیس لە لیڤەرپوول ڕایگەیاندووە : ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی به‌ڕوی ئه‌و كه‌سانه‌كردوه‌ كه‌ له‌ نێو خانه‌كه‌دا بون هه‌ڵهاتوه‌، پاش ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی پۆلیس له‌و هێرشه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ تیمێكی فریاكه‌وتنی خێرا چونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌وه‌ و "ژنێك و سێ پیاویان بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ژنه‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانیله‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی؛" تیمه‌كانمان به‌دوای ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه‌ به‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری مێرسیدس-بێنز  پاش ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ له‌ خانه‌كه‌ هه‌ڵهاتوه‌."

باسی لەوەشکرد: "لێکۆڵینەوەیە لە قۆناخە زۆر سەرەتاییەکاندایە و تێدەگەین کە ئەمە بەڕاستی رووداوێکی شۆککەر و وێرانکەرە کە پێش رۆژی کریسمس روویداوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار