ڕێکخراوە بیانیەکان لە ئەفغانستان دوای بڕیارەکەی تاڵیبان کارەکانیان ڕاگرت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕێکخراوە بیانیەکان لە ئەفغانستان دوای بڕیارەکەی تاڵیبان کە داوای لە ڕێکخراوە ناحوکمیە ناوخۆیی و بیانیەکان کرد کارکردنی ژنان ڕابگرن و ڕێگەنەدەن لەکارەکانیان بەردەوام بن کارەکانیان ڕاگرت.

 لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕێکخراوە فریاگوزاریە بیانیەکان کە لەنێویاندا ڕێکخراوی کەیر ئینتەرناشناڵ وئەنجومەنی پەنابەرانی نەرویج وساڤی منداڵان ڕایانگەیاند، ناتوانن بەبێ کارکردنی کارمەندە ژنەکانیان بەردەوام بن لەکارەکانیان، هەربۆیە سەرجەم کارەکانیان ڕاگرت.

بەڕێوبەرانی ڕێکخراوەکانی چاودێری، ئێن ئاڕ سی و پاراستنی منداڵان ڕایانگەیاند ئێمە نەمانئەتوانی لە  مانگی ئابی 2021 دەستمان بگات بە ملیۆنان ئەفعانی کە پێویستیان بە یارمەتی بوو گەر ستافە ژنەکانمان نەبونایە .

لە راگەیەندراوەکەیاندا ئەوەش هاتووە: "لە کاتێکدا ئێمە یاساکەمان لا ڕونە باڵام هەموو بەرنامەو کارەکانمان دەوەستێنین و داوا دەکەین کە ژنانیش بتوانن بە یەکسانی کاربکەن لەگەڵماندا."

لە بەیاننامەکەدا ڕێکخراوەکان ڕداوایان کردووە کە تاڵیبان ڕێگە بە کارکردنی ژنانن بدات و بڕیارەکە هەڵبوەشێتەوە.

هاوکات عەبدولرەحمان حەبیب، وتەبێژی وەزارەتی ئابووری تاڵیبان ڕایگەیاند، کە کرێکارانی ژن لە گروپە هاوکارییە دەرەکییەکان لەچکیان نەکردووە پابەند نەبوون بەو جلوبەرگەی بۆیان دانراوە.

هەروەها تاڵیبان هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی هەر ڕێکخراوێکی کرد کە بە خێرایی پابەند نەبێت بەو یاسا نوێیەو ڕێگە لە کارکردنی ژنان نەگرێت.

لە هەمان کاتدا ڕامیز ئەلاکبارۆڤ، ڕێکخەری باڵای مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵی داوە قەدەغەکردنەکە پێچەوانە بکاتەوە وئەم بڕیارە  "هێڵی سوورە بۆ هەموو کۆمەڵگەی مرۆیی".

ئەو بەرپرسە بە بی بی سی ڕاگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانێت گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ ئەفغانستان بوەستێنێت ئەگەر دەسەڵاتدارانی تاڵیبان ڕێگری لە قەدەغەکردنی کرێکارانی ژنان هەڵنەوەشێننەوە.

ئەم بڕیارەی تاڵیبان بۆ قەدەغەکردنی کارکردنی ژنان لە ڕێکخراوە ناحوکمیە بیانی وناوخۆییەکان تەنها چەند ڕۆژێک لەدوای بڕیاری قەدەغەکردنی خویندنی ژنان وکچانی پاکستان لە زانکۆکان دێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار