پاپا فرانسس: جیهان بەدەست " قەیرانی ئاشتی" دەناڵێنێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پاپا فرانسیس، لە پەیامی ساڵانەی جەژنی کریسمسدا ڕایگەیاند، جیهان لە ئێستادا بەدەست " قەیرانی ئاشتی" دەناڵێنێت، هەروەها وتی خۆراک وەک چەکی جەنگ بەکاردەهێنرێت.
پاپا فرانسیس، لە پەیامەکەیدا کە ١٠ خولەکی بۆ باسکردن لە جەنگی ئۆکرانیا تەرخانکرد، باسی لەوە کرد کە خۆراک وەک چەکی شەڕ بەکاردێت وئیدانەی جەنگی ئۆکرانیای کرد، لەگەڵ ئەوەشدا باسی لەوەکرد قەیرانی ئاشتی لە زۆربەی ناوچەکانی دیکەی دوونیا هەیە.
پاپا لە میانەی پەیامەکەیدا، باسی لە دۆخی وڵاتی ئێران و سەرکوتکاریەکانی سەر خۆپیشاندەران کرد و نزای ئاشتەوایی بۆ گەلی ئێران کرد، کە بەپێی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ تا ئیستا زیاتر لە ٥٠٠ هاوڵاتی کوژراون و ماوەی سێ مانگە ناڕەزایەتیەکان بەردەوامە لە ئێران.
هاوکات، پاپا فرانسیس بەتایبەتی نیگەرانی خۆی بۆ دۆخی ململانێ وگرژیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، میانمار، هایتی وناوچەی ساحێلی ئەفریقا دەربڕی.
هەر لەبارەی جەنگی ئۆکرانیا و کاریگەریەکانی لەسەر قەیرانی خۆراک، باسی لەوەکرد کە جەنگی ئۆکرانیا کاریگەریەکی زۆری هەبووە بەتایبەت لە ئەفغانستان و ئەفریقا کەسانێکی زۆر ڕووبەڕوووی برسێتی بوونەتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بەتەنها ئۆکرانیا زیاتر لە %٣٠ دانەوێڵەی جیهان بەرهەمدەهێنێت ودوای جەنگەکەش نرخەکانی خۆراک بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبونەوەتەوە.
پاپا فرانسیس وتیشی، داوادەکەین لەکاتی جەنگدا ئەو کەسانە لەبیرنەکەین کە برسی دەبن لە کاتێکدا ڕۆژانە برێکی زۆر لە خۆراک بەفیڕۆ ئەچێت، هەروەها بڕێکی زۆری داهات بۆ جەنگ خەرج دەکرێت.
لەکۆتایدا پاپا فرانسیس وتی، ئێمە دەزانین هەموو جەنگێک دەبێتە هۆی برسێتی و خەڵکانێکی زۆر بەدەست برسێتیەوە دەناڵینن، هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە ڕێگری لەوە بکرێت کە خۆراک وەک چەکێکی جەنگ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت؛ داواشی لە سیاسیەکان کرد کە ڕۆڵی گرنگیان هەیە کار بۆ ئەوە بکەن کە خۆراک تەنها وەک ئامڕازێکی ئاشتی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
جێگای باسە، ئەمە دەیەمین وتاری ساڵانی جەژنی کریسمی پاپا فرانسیسە لەوەتەی بووەتە پاپا، پاپا فرانسیس کە تەمەنی لە ئێستادا ٨٦ ساڵە وتارەکەی لە بالکۆنیکی بازیلیکادا لە شەقامی سانت پیتەر پێشکەشکرد.