تەلیسکۆبی جەیمس وێب، گەڕان بەدوای کۆتایی تاریکی
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئاژانسەکانی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی و ئەوروپی و کەنەدا لە مانگی تەمموزدا ئاهەنگێکیان سازکرد بۆ بڵاوکردنەوەی یەکەم وێنەی ڕەنگاوڕەنگ، کە بەشێكیان لەم دواییانەدا بڵاوکرانەوە کە وینەی گەردوون پیشان دەدەن لە درێژە شەپۆلی ڕووناکی ژێرسوردا کە چاوی مرۆڤ توانای بینی ئەو دریژە شەپۆلەی نیە.
زاناکان ئەمە ناوزەند ئەم وینانەی تەلیسکۆبی جەیمس وێب، ناوزەند ئەکەن بە نزیکوبونەوەیەک بەرەو گەردوونی ژێر سور، هاوکات تەلیسکۆبەکە بەم وێنانەی شووێن ومێژووی بونمان لە گەدردووندا پیشان دەدات و هەوڵێکە بۆ گەڕان بەدوای کۆتایی تاریکی دا.
تەلیسکۆبی جەیمس وێب، ساڵێک لەمەوبەر جێگیرکرا لەڕۆژی کریسمس، ئەم تەلیسکۆبە توانای بینینی گەردوونی هەیە لە دریژە شەپۆلی ڕووناکی ژێر سوردا، زاناکانی بواری گەردوون وەک هەوڵێک بۆ گەڕان بەرەو کۆتایی تاریکی وەسفیان کردووە.
تەلیسکۆبەکە نزیکەی ١٠ ملیار دۆلاری تێچووە، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە سێ دەیەی خایاندووە بۆ پلان ودیزاین ودروستکردنی.