ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کۆریای باکور سنوری ئاسمانی کۆریای باشور دەبەزێنن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سوپای کۆریای باشوور ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کۆریای باکور سنوری وڵاتەکەیانی بەزاندووە و لە وڵامدا تەقەیان لە فڕۆکەکان کردووەو هەوڵیان داوە بیخەنە خوارەوە.

لی سێونگ ئۆ بەرپرسێکی سەربازیی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، کە سوپاکەیان فڕۆکەی چاودێری ڕەوانەی باکور کردووە بۆ وێنەگرتنی جێگیرە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەو چاودێری کردنیان، وتیشی: "ئەمە هەوڵێکی  ئاشکرای کۆریای باکورە بۆ وروژاندن و توڕەکردنی ئێمە بە شکاندنی سنورە ئاسمانییەکانمان ".

وتیشی ، یەکێک لەو پێنج فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی کۆریای باکوور لە نزیک پایتەختی کۆریای باشوور، سیئۆل وە تێپەڕیوەو ئەوانی دیکە لە نزیک کەناری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتەوە ڕۆشتون. ،باسی لەوەشکرد فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی کۆریای باکوور کە لە ڕۆژی دووشەممەدا هاتونەتە سنوری وڵاتەکەوە  قەبارەیان بچوک بوەو نزیکەی دوو مەتر بونە.

ئەو بەرپرسە باسی لەوەشکرد، تەقەکردنەکانمان بە مەبەستی خستنە خوارەوەی درۆنەکان بووە.بەڵام نەیوت کە درۆنەکان خراونەتە خوارەوە یان نا ،بەڵام، ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ بڵاویکردەوە، سوپای کۆریای باشور نزیکەی سەد جار تەقەیان لە درۆنەکان کردووە بەڵام نەیانتوانیوە هیچیان بخەنە خوارەوە.

لی سیۆنگ ئاماژەی بەوەشدا، کۆریای باشور وەک وڵامێک فڕۆکەی ناردووە بۆ کۆریای باکور بە مەبەستی وێنە گرتن و پشکنین، چونکە پێیان وایە مەبەست لە هاتنی فڕۆکەکانی کۆریای باکوریش بۆ پشکنین بووە.

هەروەها وەزارەتی گواستنەوەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە گەشتە ئاسمانییەکانی کە لە فڕۆکەخانەی ئینچیۆن و گیمپۆ دەردەچوون، دوای داوایەکی سەربازی ڕاگیرابوون و لە ئێستادا کراونەتەوە.

هاوکات سەبارەت بەم ڕوداوە کۆریای باکورهیچ وڵامێکی نییە و بێدەنگە .

جێگەی باسە ئەمساڵ کۆریای باکوور ژمارەیەکی زۆر تاقیکردنەوەی موشەکی ئەنجام داوە کە هەندێک لەشارەزایان بەهەوڵێک ناویدەبەن بۆ باشترکردنی چەکەکانی و فشار خستنەسەر ڕکابەرەکان بۆ  بۆ لابردنی سزاکان لەگفتوگۆکانی داهاتوودا،و بەرپرسانی کۆریای باشوریش دەڵێن کۆریای باکور نزیکەی ٣٠٠ درۆنی هەیە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار