ئەم جۆرە بۆقە خوێنی خۆی کۆئەکاتەوە و بەوهۆیەوە تەواو شەفاف دەرئەکەوێت، بزانە بۆچی ئەم میکانیزمە بەکاردێنێت؟
بۆقی شوشەیی
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بۆقی شوشەیی، کە قەبارەکەی بە هێندەی مارشمیلۆیەکە، لەکاتی خەوتندا یاخود لەکاتی هەستکردن بە مەترسی زۆربەی خرۆکە سورەکانیان لە جگەریاندا کۆدەکەنەوە، بەمشێوەیەش تەواو بێڕەنگ و ڕوون دەردەکەون و رەنگی خۆیان لەگەڵ ڕەنگی گەڵای ڕووەکەکان دەگونجێنن و لە هێرشی ڕاوکەرەکانیان پارێزراو دەبن.
بۆقی شوشەیی کە لە ناوچە گەرمەکان دەژی، بۆماوەیەکی زۆر بوو لەلایەن زاناکانی بایۆلۆجیەوە سەرنجی ئەوە درابوو کە چۆن ئەم رێگەیە بۆ خۆپارێزی کردن بەکاردێنێت، بەڵام ئەوە ئاشکرا نەکرابوو کە چۆن دەتوانن ئەم کردارە ئەنجام دەدەن.
ئێستا لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا لە زانکۆی دوک لە ئەمریکا ئەوە دۆزرایەوە کە بۆقی ناسراو بە " بۆقی شوشەیی" ڕێژەی %٨٩ خانەکانی خوێنیان کۆدەکەنەوە لەناو جگەریاندا لەکاتی خەوتن یان کاتێک کە هەست بە مەترسی بکەن، بەمەش %٦٠ لەشی بۆقەکە ڕوون و بێرەنگ " شەفاف" دەبێت.
کارلۆس تۆبوادا و دێلیا، دوو زانان کە کاریان لەسەر ئەم تویژینەوەیە کردووە، بەم جۆرە باس لەو میکانیزمە ئەکەن کە ئەم جۆرە بۆقە بەکاری دێنن، بۆقی شوشەیی بەجۆرێک خرۆکە سورەکانیان لە جگەردا کۆدەکەنەوە کە ڕێژەی مەیینەکەی نەگاتە حاڵەتێک کە ببێتە هۆی گیان لەدەستدانیان، لەکاتێکدا کە ئەم میکانیزمە بەکاردێنن و تەواو شەفاف دەبن؛ بەجۆریک ڕوون دەردەکەون دەتوانی لێدانی دڵیان ببینی لەوکاتەدا و زۆربەی ئەندامەکانی لەشیان لەسەر پێستیانەوە بەدی ئەکرێت.
لەگەڵ ئەوەی کە ئەم جۆرە بۆقە میکانیزمی کۆکردنەوەی خانەکانی خوێن و مەینی بە ڕێژەیەکی گونجاو بەکاردێنن بۆ خۆپارێزی لە ڕاوکەرەکان، بەڵام ئەم پڕۆسەیە لە مرۆڤ وزۆربەی ئاژەڵەکانی تردا ئەمە حاڵەتێکی مەترسیدارە و دەبێتە هۆی جەلدەی دڵ کاتیک خانەکانی خوین لەشووێنیکدا کۆدەبنەوە بەیەکەوە.
هاوکات لەبارەی میکانزمەکەوە تویژەرکان باسیان لەوە کرد، بۆقی شوشەیی لەکاتی بە ئاگابوون یان کاتێک دەیەوێت ڕاوبکات خانەکانی خوێنی بڵاودەکاتەوە بۆناو سوڕی خوێن، بەمەش دووبارە دەچێتەوە باری ئاسایی، بەڵام هەرکات هەست بەمەترسی بکات دووبارە دەتوانێت لەماوەیەکی کورتدا خڕۆکە سورەکان لە جگەردا کۆبکاتەوە؛ لەگەڵ ئەوەشدا لە توێژینەوەکەدا باس لەوە کراوە بەهۆی کۆکردنەوەی تەواوی خانەکانی خوێنەوە لە جگەردا قەبارەی جگەر دوو هێندە زیاد دەکات و لەبەرامبەردا لەکاتی بە ئاگایی بۆقەکەدا دووبارە جگەر دەچێتەوە قەبارەی ئاسایی خۆی.
زاناکان لەبارەی سود وەرگرتن لەم میکانیزمە ومەیاندنی خوێن بەوڕێژە گونجاوە لە مرۆڤیشدا کە نەبێتە هۆی مردنی گیانلەبەرەکە باسیان لەوە کرد ئەوە کارێکی زۆر و ماوەی چەندین دەیەی دیکەی دەوێت بۆ لێکۆڵینەوە.