نەخۆشێک دوای ١٠ ساڵ لە نەشتەرگەری چاندنی دەستی، چاوی بە پزیشکەکەی کەوتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای ١٠ ساڵ لە ئەنجامدانی یەکەم نەشتەرگەری چاندنی دەست لە بەریتانیا لە نەخۆشخانەی فێرکاری لیدز، نەخۆشەکە دووبارە چاوی بەو پزیشکە کەوتەوە کە نەشتەرگەریەکەی بۆ ئەنجام دابوو.
مارک کاهیل ئەو نەخۆشەیە کە دوای ئەوەی بەهۆی نەخۆشیەکی زگماکیەوە پێویستی بە بڕینەوەی دەستی راستی بوو، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن پڕۆفیسۆرسیمۆن کای ئۆبی ئی لە سەنتەری چاندنی نەخۆشخانەی فێرکاری لیدز نەشتەرگەیەکی بۆ ئەنجامدرا وئێستا دوای ١٠ ساڵ لە نەشتەرگەیەکە چاوی بە نەشتەرگەرکەی کەوتەوە.
پرۆفیسۆر سیمۆن کای، لەبارەی ئەو نەخۆشانەوە کە ئەو نەشتەرگەریانەیان بۆ کراوە کە یەکێکە لە نەشتەرگەریە ئاڵۆز ودەگمەنەکانی دوونیا دەڵێت، ئەوەی کە زۆر بەلای نەخۆشەکانەوە گرنگ بووە دوای ئەنجامدانی نەستەرگەریەکە، گەڕاندنەوەی توانای ئاسایی نەخۆشەکان بووە بۆ نموونە، بەردانەوەی بەلوعەی ئاو، داهێنانی قژی منداڵەکانیان یاخود گرتنی پەرداخێک ئاو بەدەستیانەوە.
نەشتەرگەری چاندنی دەست چەند دەیەیەک لەمەوبەر یەکێک بوو لە نەشتەرگەریە مەحاڵ وئاڵۆزەکان، پڕۆفیسۆر سیمۆن کای لەبارەی نەشتەرگەریەکەوە وتی، ئەم سەنتەرە لە نەخۆشخانەی فێرکاری لیدز یەکێکە لە سەنتەرە پێشەنگەکانی دوونیا بۆ ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەریە، ئەمە لەکاتێکدا چەند دەیەیەک لەمەوبەر شتێکی لەم جۆرە کارێکی برواپێنەکراو بوو.
نەشتەرگەری چاندنی دەست یەکێکە لە نەشتەرگەریە ئاڵۆەکان کە تەنها لە چەند سەنتەرێکی لە دوونیادا ئەنجام ئەدرێت، کەتێیدا هەردوو دەست یان یەکێک لەدەستەکانی کەسیکی مردوو وەردەگیرێت و بۆکەسێک کە دەستەکانی بەهۆی نەخۆشیەک یاخود ڕووداوێک لەدەستداوە دەچێنرێتەوە.