جەهەپە: ئەردۆغان جارێکی دیکە نابێتەوە بە سەرۆک کۆماری تورکیا
پێشبینی دەکرێت پارتەکەی ئەردۆغان زۆرینەی پەرلەمانی تورکیا لەدەست دەدات
کەمال کڵچدارئۆغڵۆ، سەرۆکى پارتى گەلى کۆمارى ( جەهەپە)
2 ساڵ لەمەوپێش
سەرۆکى پارتى ئۆپۆزسیۆنى تورکیا دەڵێت: ئەگەر ئەردۆغان بزانێت لە هەڵبژاردنى سەرۆک کۆماریدا شکست دەهێنێت ئەوا خۆى بۆ ئەو پۆستە کاندید ناکات.
کەمال کڵچدارئۆغڵۆ، سەرۆکى پارتى گەلى کۆمارى ( جەهەپە) ، کە بە گەورەترین پارتى ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا لەقەڵەم دەدرێت لە چاوپێکەوتنى لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەوانى وڵاتەکەى رایگەیاند؛ لە ئێستادا ئەردۆغان باش دەزانێت کە لە هەڵبژاردنى داهاتو زۆرینەى پەرلەمان لەدەست دەدات و ئامانجیشى دوبارە وەرگرتنەوەى پۆستى سەرۆک کۆمارە بەڵام ئەو پۆستە لەدەست دەدات.
وتوشیەتى: هەرکات ئەردۆغان گەیشتە ئەو بڕوایەى کە لە هەڵبژاردنەوەى بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى شکست دەهێنێت، ئەوا خۆى بۆ ئەو پۆستە کاندید ناکاتەوە چونکە نایەوێت روبەڕوى شکست ببێتەوە و جەختیش دەکاتەوە لەوەى لایەنە نزیکەکان لە ئەردۆغان باسى ئەگەرى شکستهێنانى ئەویان لە وەرگرتنەوەى ئەو پۆستە لەگەڵ باس کردوە.