ئیسرائیل: تا ئێستاش ئەمریکا دەیەوێت رێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران چالاک بکاتەوە

هائارێتز: ئەمریکا داوای لە ئیسرائیل کردوە تەنها بەرپرسانی ئێران بکاتە ئامانج

یائیر لاپید و جۆ بایدن

2 ساڵ لەمەوپێش



رۆژنامەیەکی ئیسرائیل لە زاری بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەوە ئاشکرای دەکات ئەمریکا پێچەوانەی بانگەشەکانی سێ مانگی رابردو، دەیەوێت رێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران چالاک بکاتەوە و واشنتۆنیش داوای لە تەلئەبیب کردوە تەنها بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بکرێنە ئامانج.

رۆژنامەی هائارێتز لە ئیسرائیل بڵاوی کردوەتەوە؛ بە پێی ئەو کۆبونەوانەی لە نێوان بەرپرسانی واشنتۆن و تەلئەبیب بەڕێوەچوە، تا ئێستاش ئامانجی ئەمریکا چالاککردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمییە لەگەڵ ئێران.

رۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمنیی و بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردوە کە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پێچەوانەی ئەو بانگەشەیەی کە کردویەتی و رایگەیاندوە؛ رێککەوتنی ئەتۆمیی گەیشتوەتە بنبەست، هەوڵی زیندوکردنەوەی رێککەوتنەکە دەدات و وەزارەتی بەرگریی و دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان پشتیوانیی لێدەکەن.

بەرپرسێکی سەربازیی ئیسرائیل کە ناوی ئاشکرا نەکراوە؛ بە رۆژنامەی هائارێتزی وڵاتەکەی راگەیاندوە؛ ئیسرائیل بە بێ ئەمریکا ناتوانێت بە شێوەیەکی گاریگەر زیان بە دامەزراوە ئەتۆمییەکان و بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بگەیەنێت و ئەوکەسانەی پێچەوانەی ئەوە بیر بکەنەوە لەگەڵ خۆیدا راستگۆ نییە.

بە وتەی ئەو بەرپرسە، ئەمریکا داوای لە ئیسرائیل کردوە؛ نابێت تەلئەبیب بە جۆرێک هێرش بکاتە سەر تاران کە زیان بە زیندوکردن و چالاککردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی بگەیەنێت و هاوکات واشنتۆن جەختی لەوە کردوەتەوە کە ئیسرائیل دەبێت تەنها بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکاتە ئامانج.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار