خەڵکێکی زۆر لە چین داواکاری گەشتی دەرەوەی وڵات پێشکەش دەکەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەدوای ڕاگەیاندنەکەی ڕۆژی دووشەممەی پەکین، کە بڕیاریدا مانگی داهاتوو سنورەکان دەکرێنەوە، داواکاری هاوڵاتیانی چین و حجزکردنی گەشتەکانی دەرەوەی وڵات بەلێشاو زیادی کردووە.

ئاژانسی گەشتیاری چینی کونار ڕایگەیاندووە تەنها دوای ١٥ خولەک لەڕاگەیاندنی کردنەوەی سنورەکانەوە، داواکاری گەشتەکانی دەرەوەی وڵات لەسەر وێببسایتەکەیان حەوت هێندە زیادی کردووە.

ئیدارەی کۆچ و کۆچبەران ڕایگەیاند، لە دوای ٨ی مانگی داهاتو دەست پێئەکاتەوە بۆ گەشتەکانی دەرەوەی وڵات.هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا کە هاوڵاتیانی چین دەتوانن گەشتی نێودەوڵەتی دەستپێبکەنەوە، بەڵام بۆ کۆمەڵێک وڵات ڕێگە پێدراو نین.

یەکێک لە کۆمپانیاکانی گەشتکردن ڕایگەیاند،  ژاپۆن، تایلەند، کۆریای باشوور، ئەمەریکا، سینگاپور، مالیزیا، ئوسترالیا لەو وڵاتانەن کە زۆرترین داواکاری پێشکەشکراوە بۆ گەشتکردن بۆی.

ئەم لێشاوەی گەشتیارانی چینی لەکاتێکدایە، کە دوای ڤایرۆسی کۆرۆنا ژمارەی گەشتیارانی چین لەدەرەوەی وڵات بۆ ٢٠ ملیۆن گەشتیار دابەزیبوو، لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٩ دا ١٥٥ ملیۆن گەشتیار بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار