لە شارۆچکەیەکی بەلجیکی بیرەی خۆرایی بەو گەنجانە ئەدەن کە سەرخۆش نەبوون لەباڕەکاندا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە شارۆچکەیەکی بەلجیکی لە شاری بالێن، دراوێکی خواردنەوە وەک بلیت دەدرێت بەو گەنجانەی کە بەڕێژەیەک خواردویانەتەوە کە سەرخۆش و بێ ئاگا نەبون وئاگایان لەخۆیانە، ئەمەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕووداوەکان کە بەهۆی مەیخواردنەوە وسەرخۆشی درووست دەبن.
لەم شارۆچکەیە ڕێژەی ئەو گەنجانەی کە دەخۆنەوە وبێ ئاگا دەبن زۆر زیادی کردووە و بەهۆیەوە کارەسات روودەدات، هەربۆیە پێش ئەوەی گەنجەکان باڕەکان و مەیخانەکان بەجیبهێڵن پشکنینێکیان بۆدەکرێت بە ئامێری هەناسەدان، ئەگەر سەلماندنیان لە رێژەی گونجاو و ڕێگەپێدراو زیاتریان نەخواردۆتەوە و ئاگایان لە خۆیانە ئەوا بلیتێک وەردەگرن کە کە دەتوانن ٣ بیرەی خۆڕایی پێ وەربگرن.
ئەو ڕێکخراوەی کە ئەم بیرۆکەیەی داهیناوە دەڵێت، پۆلیس لە شارۆچکەکە زۆر هەوڵیان داوە کە کۆنتڕۆڵی ڕێژەی خورادنەوە وئەو ڕووداوانە بکەن کە بەهۆی کەسانی بێ ئاگا درووست دەبن، بەڵام نەیانتوانیوە سەرکەوتوو بن.
هەروەها دەڵێت بەم ڕێگەیە دەمانەوێت ڕیگری بکەین لەوەی گەنجان خواردنەوەیەکی زۆری کحولی بخۆنەوە یاخود پێش ڕۆشتنە دەرەوەیان لە باڕەکان خواردنەوەیەکی کحولی هەرزان بخۆنەوە و زیاتر کاریگەریان لەسەر درووست بکات، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی خواردنەوەی زۆرەوە گەنجەکان بەشێوەیەکی ناتەندرووست وهەڵە مامەڵە دەکەن وکارەساتی لێدەکەوێتەوە.
بەشێک لەو گەنجانەی بەشداریان کردووە بە ڕێگایەکی باش و سەرکەوتووی دەبینن.