پوتین فرۆشتنی نەوتی بەو وڵاتانە قەدەغە کرد کە پابەندن بەونرخەی ڕۆژئاوا دیاری کردووە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڤلادیمێر پوتین، ڕۆژی سێشەممە بڕیارێکی دەرکرد کە تییدا فرۆشتنی نەوت بەو کۆمپانیا وڵاتانە قەدەغە دەکات کە پابەندن بەو نرخەی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ کڕینی نەوتی خاوی رووسیا دیاریان کردووە لە وەڵامی داگیرکاریەکانی ڕووسیا بۆسەر ئۆکرانیا.
سەرۆکی ڕووسیا، ئاماژەی بەوەکردووە کە سزاکانی ڕۆژئاوا کاریگەری نابێت لەسەر هێرشە سەربازیەکانی ڕووسیا بۆسەر ئۆکرانیا، لەگەڵ ئەوەشدا دووپاتیکردۆتەوە کە ڕووسیا کڕیاری نوێ ئەدۆزێتەوە بۆ نەوتی خاوی ڕووسیا.
بڕیارەکە لە یەکی مانگی شووباتەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردن وبۆ ماوەی پینج مانگ فرۆشتنی نەوت بەهەموو ئەو کۆمپانیا و وڵاتانە قەدەغە دەکات کە پابەندی ئەو نرخەی ڕۆژئاوان.
هاوکات لە بڕیارەکەی سەرۆکی ڕووسیادا هاتووە، فەرمانی قەدەغەکردنەکە ئەکرێت بۆ هەندێک مامەڵەی تایبەت لاببرێت.
ئەم بڕیارەی سەرۆکی ڕووسیا دوای ئەوە دێت، حەوت وڵاتی زلهێزی جیهان و یەکێتی ئەوروپا و ئوسترالیا لەم مانگەدا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە لە بەرواری ٥ ی کانونی دووەمەوە هەربەرمیلێک نەوتی خاوی دەریایی ڕووسیا بە ٦٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئامانج لەو بڕیارەی ڕۆژئاوا گەمارۆدانی ڕووسیا بوو لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە بۆ ئەوەی ڕووسیا نەتوانێت نەوتی خاوی دەریایی خۆی بە نرخێکی زۆر بە ڵاتانی سێیەم بفرۆشێت، هەروەها داهاتی ڕووسیا سنورداربکات بەهۆی جەنگی ئۆکرانیا، لەگەڵ ئەوەشدا ڕووسیا بەردەوام بێت لە دابینکردنی وزەی جیهان.
لەبارەی کاریگەری بڕیارەکەی سەرۆکی ڕووسیاوە، ڤیا چێسلاڤ، شرۆڤەکاری نەوت وگاز وتی، پێدەچێت بڕیارەکەی مۆسکۆ کاریگەری خێرای هەبووبێت، هەروەها وتیشی لە ئێستادا ئاسایی بەرزبونەوەی نرخی نەوتی خاو هەیە لە بازاڕدا کە وابیرەکەمەوە بەهۆی کاریگەری بڕیارەکەی سەرۆکی ڕووسیاوە بێت.
لەدوای سعودیە، ڕووسیا دووەم هاوردەکاری نەوتی خاوە لە جیهاندا، بەڵام بەهۆی جەنگی ئۆکرانیا ودابڕانیکی گەورە لە فرۆشتنی نەوتی ڕووسیا و سزاکانی یەکێتی ئەورپا پێدەچیت کاریگەریەکی گەورە لەسەر دابینکردنی وزەی جیهان درووست بکات لە داهاتوودا.