پێشبینی شکستی ئەردۆغان بەهێزتر دەبێت

راپرسییەک: کڵچدارئۆغلو 43.6٪ و ئەردۆغان 39.4٪ دەنگەکانی تورکیا بەدەست دەهێنن

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی پارتی داد و گەشە( ئاکەپە)

2 ساڵ لەمەوپێش



ئەگەری داخستنی هەدەپە زیاتر دەبێت و لە دوایین راپرسی لە تورکیا دەردەکەوێت کەماڵ کڵچدارئۆغڵۆ سەرکەوتن بەسەر رەجەب تەیب ئەردۆغاندا بەدەست دەهێنێت.

کۆمپانیای ئارتی بیر، تایبەت بە راپرسیی لە تورکیا، ئەنجامی دوایین راپرسیی خۆی بڵاو کردەوە و ئەگەر لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی لە وڵاتەکە بەڕێوەبچیت رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا شکست دەهێنێت.

بە پێی ئەنجامی ئەو راپرسییە 43.6٪ی بەشداربوان دەنگ دەدەن بە کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری جەهەپە و 39.4٪ ی بەشداربوانی ئەو راپرسییە دەنگ بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی پارتی داد و گەشە – ئاکەپە دەدەن.

هەر بە پێی راپرسییە رون نییە 17٪ی بەشداربوان دەنگ بە کاندی چ لایەنەک دەدەن.

ئەگەرچی تا ئێستا هیچ کاندیدیک بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمار لە تورکیا دیاریی نەکراوە، بەڵام ئاکەپە جەختی لە کاندیدکردنی ئەردۆغان کردوەتەوە و کاندیدی ئۆپۆزسیۆنیش یەکلایی نەبوەتەوە بەڵام سەرۆکی جەهەپەوە یەکێک لە کاندیدە

لە لایەکی دیکەوە عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن (دەڤا) لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رەتی کردەوە کە لە ئەگەری داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، کاندیدەکانی ئەو پارتە  لەسەر لیستی پارتەکەی ئەوان بەشداریی لە هەڵبژاردنەکان بکەن.

باباجان لەبارەی کەسی داخستنی هەدەپە وتی: هەرکەسێک تۆمەتی تیرۆر ئاراستەیی هەدەپە بکات، ئەو خۆی پشتیوانی لە تیرۆر دەکات.

لە 21ی حوزەیرانی ساڵی 2021 سکاڵا بۆ داخستنی هەدەپە لە دادگای باڵای تورکیا تۆمارکرا و تا ئێستا ئەو پارتە لە دادگا بەرگرینامەی پێشکەش نەکردوە و لە ئێستادا دادگایی کردن لە قۆناغێکی زارەکیدایە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار