لە نمایشێکی پاسکیلسواریدا لە نەیجیریا ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بەناو ئامادەبواندا، بەهۆیەوە ١٤ کەس گیانیان لەدەست دا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە کەرنەڤاڵی کالابار لە نەیجیریا کە کەرناڤێڵێکی ساڵانەیە شۆفێرێک بەسەرخۆشی خۆی کرد بەناو ئامادەبواندا، بەهۆیەوە ١٤ کەس گیان لەدەست دا و٢٤ کەسی دیکەس بریندار بوون.
شایەتحاڵيکان دەڵین، شۆفێرەکە زۆر بەبێ باکانە خۆی کردووە بەناو نمایشەکەدا و کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەست داوە.
پۆلیس لەبارەی ڕووداوەکەوە وتی، شۆفێرەکە سەرخۆشبووە و نەیتوانیوە کۆنتڕۆڵی خێرایی ئۆتۆمبێلەکە بکات، لەگەڵ ئەوەشدا لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن کە چۆن ئۆتۆمبێلەکە بەربەستەکانی کەرنەڤاڵەکەی تێپەڕاندووە و هاتۆتە ناو ئامادەبوانی نمایشەکە.
پارێزگاری ویلایەتی کالابار ڕایگەیاندووە، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و بەهۆی ڕووداوەکەوە نمایشەکانیان ڕاگرتووە کە بڕیاربوو لە شەوی سەری ساڵدا کەرنەڤاڵەکە بە یاریە ئاگرینەکان کۆتای پیبێت.
کەرناڤاڵی کالابار، کەرنەڤاڵیکی ساڵانەیە وتێیدا چەندین نمایش ئەنجام دەدرێت ویەکێک لەوانە نمایشی پاسکیلسوارەکانە، لەم کەرنەڤاڵەدا کەسایەتیە ناودارە بیانی و ناوخۆییەکان بەشداری دەکەن.