سەرۆکی یەکێتی پارێزەرانی ڕووسیا: ئەو سەربازانەی دەچنە ئۆکرانیا، دەتوانن بە خۆڕایی سپێرمەکانیان لە بانکی تایبەت بە خانە وسپێرمەکان دابنێن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئیگۆر ترونۆڤ، سەرۆکی یەکێتی پاریزەرانی ڕووسیا بە ئاژانسی هەواڵی تاسی ڕاگەیاندووە، ئەو سەربازانەی دەچنە ئۆکرانیا، مافی ئەوەیان هەیە کە سپێرمەکانیان بە خۆڕایی لە بانکی تایبەت بە هەڵگرتنی سپێرم وخانەکان هەڵبگیرێن، ئەمەش بۆ ئەوەی دوای مردنیشیان هێشتا دەرفەتی ئەوەیان هەبێت مندآڵیان ببێت.
ئیگۆر ترونۆڤ، لەبارەی داواکاریەکەوە کە بۆ وەزارەتی تەندرووستی ڕووسیایان ناردووە، ڕایگەیاندووە کە وەزارەتی تەندرووستی وەڵامی بانگەوازەکەیان داوەتەوە بۆ گۆڕانکاری لە بیمەی پزیشکی و هەڵگرتنی سپیرمی ئەو سەربازانەی کە بەشداری جەنگی ئۆکرانیا دەکەن.
چەند ڕۆژێک دوای بانگەوازەکە، ژمارەیەکی زۆری پیاوان سەردانی کلینیکەکان وبانکەکانی تایبەت بە هەڵگرتنی سپێرمی بەستوویان کردووە بۆ هەڵگرتنی سپێرمەکانیان و ئامادەکردنی ڕیکەوتنیک بۆ ئەوەی دواتر لەلایەن ژنەکانیانەوە بەکاربهینرێن؛ بەپێی ماڵپەڕی فۆنتانکا لە شاری سان پترسبۆرگ.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئاندری ئیڤانۆڤ لە نەخۆشخانەی مارینسکی لە سان پترسبۆرگ، ڕایگەیاندووە ئەو پیاوانەی دەیانەوێ بچنە دەرەوەی رووسیا یان ئەوانەی کە بۆ ڕەشنوسی بانگەوازەکەش ئامادەن سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.
هەر بەپێی ماڵپەری فۆنتانکا، پێشتر ژن وپیاویکی کەمتر سەردانی ئەم کلینیکانەیان کردووە تەنها مەگەر لە حآڵەتێکدا کە زۆر پێویست بووبیت، هەروەها دەڵێت ئەم چارەسەرە بۆ ئەو مەبەستەیە کە ئەگەر سەربازیک توانای زاوزێی لەدەست دا یاخود مرد، ئەوا دەتوانێت ببێتە خاوەنی منداڵ.
هاوکات، وەزارەتی تەندرووستی ڕووسیا هێشتا هیچ لێدوانیکی لەم بارەیەوە نەداوە و سەرۆکی یەکێتی پارێزەرانیش دەڵێت، پێوسیتە سەندیکای پارێزەران بەدواداچوون بۆ ئەوەبکات کە ئایا چۆن ڕێکبکەون لەگەڵ وەزارەتی تەندرووستی بۆ ڕێکارە پێویستەکان.