نەتەوە یەکگرتوەکان داوا لە تاڵیبان دەکات سیاسەتەکانی دەربارەی ژنان بگۆڕێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەنجومەنی ئاسایسی نەتەوە یەکگرتوەکان لە بەیاننامەیەکدا داوا لە تاڵیبان دەکات سیاسەتەکانی دەربارەی ژنان بگۆڕێت وپێچەوانەی بکاتەوە، هەروەها دەڵێت بەمجۆرە نوێنەرایەتی گۆڕانکاری لە پێدانی مافەکژانی مرۆڤ و ئازادیە بنەڕەتیەکان دەکات.
نەتەوە یەکگرتوەکان لە بەیاننامەکەدا نیگەرانی قوڵی خۆی لەبارەی بارەی پێشێلکاریەکانی مافی ژنانی ئەفغانستان دەربڕی،هەروەها داوای کرد کە بە یەکسانی ژنان وکچانی ئەفغانستان بەشداربن لە هەموو کایەکاندا.
ئەم بەیاننامەیەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە دوای ئەوە دێت کە تاڵیبان لە هەفتەی ڕابردوودا قەدەغەی مافی خوێندنی ژنانی کرد، چەند ڕۆژێک دەوای ئەوەش قەدەغەی کارکردنی ژنانی کرد لە ڕێکخراوە ناوحوکمیە ناوخۆیی و بیانیەکاندا.
ئەم سنوردارکردنانەی تاڵیبان و سیاستەکانی دەربارەی ژنان، هەنگاوێکی نوێی تاڵیبانە بۆ سەرکوتکردنی ژانانی ئەفغانستان لەدوای دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە، لەگەڵ ئەوەی تاڵیبان چەندین جار بانگەشەی کردووە کە مافەکانی ژنانی ئەفغانستان پێشێل ناکات؛ بەڵام ئەوەی کە دەیکات تەواو پێچەوانەی بانگەشەکانیەتی وتەواوی ئەو مافانەی زەوتکردووە کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا ژنانی ئەفغانستان بە زەحمەت بەدەستیان هێنابوو.