بەهۆی زیادەڕۆی لە ڕازاندنەوە بۆ سەری ساڵ لە هۆتێلێکی کەمبۆدیا ئاگر کەوتەوەو ١٩ کەس گیانیان لەدەستدا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە گازینۆی گراند دایمۆند سیتی هۆتێلی شاری پۆیپێت لە کەمبۆدیا زیاتر لە 12 کاتژمێری خایاند بەلایەنی کەمەوە 19 کەسی کوشت و زیاتر لە 60 کەسیش بریندار بوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کازینۆی هۆتێلێکی کەمبۆدیا ئاگرێکی بەهێز کەوتەوە، سیک سۆخوم، بەرپرسی بەشی زانیاری پارێزگای بانتیای دایچەی وتی، هەندێک قوربانی هێشتا لەژێر پاشماوەی بەشێکی بیناکەدان یان لە ژوورە داخراوەکاندا بوون لە کاتی ئاگرەکەدا هەربۆیە تیمەکانی بەرگری شارستانی نەیانتوانیوە ڕزگاریان بکەن بۆیە پێشبینی دەکرێت ژمارەی قوربانیان بەرزبنەوە .
وتیشی لە ناو کوژراو بریندارەکاندا هاوڵاتی تایلەندی، چینی، مالیزیای، ڤێتنامی و کەمبۆدیا تێدایە.
بەشی نەهێشتنی ئاگر و کوژاندنەوە و ڕزگارکردن بڵاویکردەوە کە لە نهۆمەکانی 13 و 14 و 15 لە کاتژمێر 4 ی سەر لەبەیانی خەڵکی لەناو ئاگرەکەدا مابوون وداوای یارمەتییان دەکرد.
ئاگرەکە، کە لە دەوروبەری نیوەشەوی چوارشەممە دەستی پێکرد، لە کۆتایدا کاتژمێر ٢ی نیوەڕۆی پێنجشەممە کۆنتڕۆڵکرا.
سۆخوم، وتیشی: ئۆپەراسیۆنی رزگارکردن بەردەوامە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ئاگرەکە بەهۆی زیادەڕەویدا بووە لە بەکارهێنانی کەلوپەلی ڕازاندنەوە بۆ سەری ساڵ و کارەبایەکی زۆری ڕاکێشاوەو بۆتە هۆی دروستبونی شۆڕتی کارەباو سوتانی وایەرەکان ئەمەش بۆتە هۆی دروستبونی ئاگرەکە.