فەرمانگەی کەشناسی بەریتانیا: ساڵی ٢٠٢٢ گەرمترین ساڵ بووە لە مێژووی بەریتانیا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فەرمانگەی کەشناسی بەریتانیا ڕایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٢ گەرمترین ساڵ دەبێت لە مێژووی بەریتانیا کە تۆمارکرابێت، هەروەها بەپێی ئامارەکان تەواوی مانگەکانی ساڵی ٢٠٢٢ پلەکانی گەرما بەردەوام بەرزبوون، جگە لە مانگی کانوونی دووەم.
ساڵی ٢٠٢٢ شەپۆلێکی گەرمای توند سەرانسەری بەریتانیای گرتەوە، مانگی حوزەیران بۆ یەکەم جار بوو کە پلەکانی گەرما بگاتە ٤٠ پلە لە بەریتانیا، مانگی تەمموز فەرمانگەی کەشناسی کارتی سوری بۆ هۆشداری لەو پلە گەرمیە بەرزە هەڵکرد.
دکتۆر مارک مەکارتی، زانای بواری کەشوهەوا لە فەرمانگەی کەشناسی بەریتانیا ئاماژەی بەوە کرد ئەم پلەی گەرمایەی کە تۆمارکراوە لە بەریتانیا، پێش شۆڕشی پیشەسازی بەدور ئەبینرا بەوشێوەیە پلەکانی گەرما بەرزببنەوە.
هاوکات وتیشی، هەرچەندە پلەکانی شەپۆلێکی سەرما لەم چەند هەفتەیەی مانگی کانوونی دووەم توند بوون بەڵام هێشتا کەمترن بەراورد بەو پلە گەرما بەرزەی بەریتانیا.