بەدلەیەکی ئەلکترۆنی بۆ ئەو کەسانەی کە توانای ڕۆشتن وجوڵەیان نییە دروستدەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەدلەی مۆڵی بەدلەیەکی ئەلکترۆنیە تایبەت درووستکراوە بەوکەسانەی کە بەهۆی نەخۆشی و ناتەواویەکانی ماسولکەکان توانای ڕۆشتن وجوڵەیان بەشێوەیەکی ئاسایی لەدەست داوە .

بەدلەکە ٥٨ ئەلکترۆدی گەیەنەری کارەبایی پێوەیە کە هاندانی کارەبایی دەنێرێت بۆ ئەو ماسولکانەی کە لەمێشکەوە گەیەنەرە کارەباییەکانیان پێناگات و ماسولەکەکان خاو دەکاتەوە وگرژی ماسولەکەکان کەم دەکاتەوە، بەمجۆرەش کەسی بەکارهێنەر دەتوانێت بەشێوەیەکی ئاسایی بجوڵیت ولەسەر پێ بوەستێت.

داهێنەری بەدلەکە دەڵێت ئەو کەسانەی دەتوانن سودمەند بن لە بەدلەی مۆڵی ئەوانەن کە بەهۆی کێشە لە بەشەکانی مێشکیان کە تایبەت بە ماسولکە و جوڵەیە توانای ئاسایی ڕۆشتن و وەستانیان لەدەست داوە، بۆ نمونە ناتەواوی ونەخۆشیەکانی وەک گرژبوون وڕەقبوونی نائاسایی ماسولکەکان، زەبری مێشک، سکلیرۆسس کە کاریگەری لەسەر مێشک وبڕبڕەی پشت درووست دەکات.

بەدلەکە نرخی ٦ هەزار دۆلارە، و لەبارەی بەردەست بوونی فرێدریک لوندکڤیست داهێنەری بەدلەی مۆڵی دەڵێت هێشتا تاقیکردنەوەی زیاتر پێویستە سەبارەت بە کاریگەری وسودەکانی بەدلەکە بەڵام ئەوەی جێگەی دڵخۆشیە کە هەریەک لەوانەی تاقیانکردۆتەوە بەڕێژەی جیا جیا سودیان لێوەرگرتووە و بێگومان کاریگەریەکەشی لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆرێت بەڵام بەشێوەیەکی گشتی دوای لەبەرکردنی بۆ ماوەی ٤ڕۆژ کاریگەریەکەی دەمێنێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار