ئیتاڵیا یاسایەکی نوێ دژ بە پەنابەران دەرئەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
حوکمەتی ڕاستڕەوی ئیتاڵیا، ئەو ڕێکخراوانە سزا ئەدات کە لەناو دەریادا ئەو پەنابەرانەی گیریانخورادووە ڕزگار دەکەن، هەر کەشتیەکی ڕێکخراوەکان سەرپێچی یاسا نوێەکە بکەن دەستی بەسەردائەگیرێت، ئەمەش ژیانی خەڵکێکی زۆر دەخاتە مەترسیەوە.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ئیتاڵیا، فەرمانێکی دەرکرد دژی کاری ڕێکخراوە ناحوکمیەکان کە پەنابەران دەگوازنەوە وڕزگاریان دەکەن و دەیانگەێننە دەریای ناوەڕاست، داواشی لەڕێکخراوەکان کرد کە پابەند بن بەم یاسا نوێیەی حوکمەتی ئیتاڵیا.
لە فەرمانەکەدا هاتووە پێویستە کەشتیەکانی ڕێکخراوە ناحوکمیەکان سەرنشینەکان ئاگاداربکەنەوە لەوەی کە دەتوانن داوای یارمەتی نێودەوڵەتی بکەن لە یەکێتی ئەوروپا.
بەپێی یاسا تازەکە هەر کاپتنی کەشتیەک سەرپێچی یاساکە بکات، بەنزیکەیی بە بڕی ٥٠ هەزار یۆرۆ سزا ئەدرێت، ئەگەر هاتوو سەرپێچی یاساکەی کردەوە دووبارە ئەوا دەست بەسەر کەشتیەکەدا ئەگیرێت.
لە ئێستادا ڕێکخراوە ناحوکمیەکان لەناو دەرییای ناوەراستدا چەندین ڕۆژ دەمێننەوە بە مەبەستی ڕزگارکردنی ئەو پەنابەرانەی لە دەریادا تووشی کیشەبوون، هەروەها دەیانگوازنەوە بۆ دەریایی ناوەڕاست.
لەدوای دەستبەکاربوونی سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیتاڵیا، جۆرجیا میلۆنی، حوکمەتی نوێی ئیتاڵیا ڕێکخراوە ناحوکمیەکانی کردۆتە ئامانج و چالاکیەکانی دژی ئەو ڕێکخراوانە وپەنابەران تووندتر کردۆتەوە، هەروەها ڕێکخراوەکانیش بەوە تۆمەتبار ئەکات کە ئاسانکاری ئەکەن لە گواستنەوەی پەنابەرەکان، لەبەرامابەردا ڕێکخراوەکان ئەو تۆمەتانە بەتەواوی ڕەت ئەکەنەوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە وەزیری ناوخۆیی ئیتاڵیا، ماتیۆ پیانتێدۆسی بڵاوی کردۆتەوە، باس لەوە دەکات تەنها ١٠ لەسەدی ئەو پەنابەرانەی هاتوونەتە ئیتاڵیا لەڕێگەی بەلەم وکەشتیەکانی ڕێکخراوە ناحوکمیەکانەوە گەڕێندرانەتەوە کەناری دەریا.
لەماوەی ساڵی ٢٠٢٢ دا نزیکەی ١٠٢ هەزار پەنابەر چوونەتە ئیتاڵیا، ئەمەش بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ رێژەکە زۆر زیادی کردووە کە ٦٨ هەزار و ٥٠٠ پەنابەر بووە، هاوکات ژمارەی پەنابەران کە چووبونە ئیتاڵیا لە ساڵی ٢٠١٦ دا گەیشتە لووتکە کە ژمارەیان ١٨١ هەزار پەنابەر بوو.