لە ئۆزباکستان ١٨ منداڵ دوای بەکارهێنانی شروبێکی کۆکەی دروستکراوی هندی گیانیان لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شروبێکی منداڵان کە کۆمپانیایەکی هندی دروستی کردووە بووە هۆی مردنی ١٨ منداڵ لە ئۆزباکستان هاوکات مردنی ئەم منداڵانە دوای ئەوە دێت ٧٠ منداڵ لە گامبیا و٢٠٠ کەس لە ئیندۆنوسیا بە هۆی شروبی کۆکەی دروست کراو لە هندستان گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی ئۆزبەکستان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە بەلایەنی کەمەوە 18 منداڵ لەو وڵاتەدا گیانیان لەدەستداوە دوای ئەوەی شەربتی دۆکیو 1 ماکس بەکارهێناوە کە لەلایەن کۆمپانیای دەرمانسازی هیندی ماریۆن بیوتێک دروست کراوە.

لە وڵامی ئەمەدا کۆمپانیاکە دروستکردنی شروبەکەی ڕاگرتووە.

نوێنەری یاسایی کۆمپانیاکە حەسەن هاریس بە  ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند: "ئێمە دڵگرانین بە مردنەکان، حکومەت لێکۆڵینەوەی دەست پێکردووە و ئێمەس دوای لێکۆڵینەوەکان کاردانەوەمان دەبێت .

وازارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند شروبی  کۆکەکە بڕێکی زۆری مادەیی ژەهراویی ئێثیلین گلایکۆلی تێدایە کە دۆسەکەی لە ستاندارتە جیهانییەکان بەرزترە کە بۆ منداڵان دانراوە.

وتیشی حەوت کارمەند دەرکراون لە دوای لێکۆڵینەوەیەکان ڕێوشوێنی پێویست بەرامبە هەندێک لە پسپۆڕەکان لە دروستکردنی ئەو شروبە گیراوەتە بەر، ئەو شروبە لە هەموو دەرمانخانەکان دەرهێنراون.

ڕووداوەکەی ئۆزبەکستان دوای مردنی 70 منداڵ لە گامبیا دێت کە بەهۆی بەکارهێنانی شروبی کۆکەی دروستکراو لەلایەن کۆمپانیای دەرمانسازی میدێن دەلهی نوێ دروست کراوبوو.

تاقیکردنەوەکان لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە بۆیان دەرکەوت کە بەرهەمەکان چەندێتی دوو ماددەیان تێدایە کە ژەهراوین

هاوکات حکومەتی هیندستان و ئەو کۆمپانیای دەرمانسازییە ئەو دەنگۆیانەیان ڕەتکردەوە کە شروبەکە پەیوەندی بە مردنەکانەوە هەبوبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار