هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر لە ئاسماندا دەردەکەون و دەتوانرێ بە چاوی ئاسایی ببینرێن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆمەڵەی شاهانەی فەلەکناسی ڕایگەیاندووە، کە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر بەماوەیەکی کەم دوای خۆر ئاوابوون دەتوانرێن بە چاوی ئاسایی لە ئاسماندا ببینرێن.
دکتۆر ڕۆبەرت ماس، لەبارەی بینینی هەسارەکانەوە وتی، باشترین کات بۆ بینینی هەسارەکان ماوەیەکی کەم دوای خۆر ئاوابوونە، هەروەها وتی پینج لەو هەسارانە دەتوانرێ بەڕوونی ببینرێن بەڵام هەسارەکانی وەک نیپتۆن وئۆرانۆس کە دورترن دەبێت بە تەلیسکۆب سەیربرکرێن.
هەریەک لە هەسارەکانی عەتارد وڤینۆس شوینەکانیان لە ئاسماندا بەجۆرێکە کە بینینیان زەحمەتتر دەبێت.
هەروەها ئەو دکتۆرە وتیشی، ئەوکەسانەی چاودێری ئاسمان دەکەن پێویستە خاڵێکی ڕوون بۆزنەوە لە باشوری ڕۆژئاواوە بۆ ئەوەی بتوانن بینەری دیمەنەکە بن.
لەبارەی باشترین ئەو ناوچانەی کە دەتوانرێ هەسارەکانی تێدا ببینرێ، دکتۆر ڕۆبەرت ماس لە کۆمەڵگەی شاهانەی فەلەکناسی وتی، ئەوانەی لە باشوری ئەوروپاوە دورترن و نزیکترن لە هێڵی ئیستیوایی ئەوا باشتر دەتوانن هەسارەکان ببینن ئەوەش بەوەی لەسەر هێڵێکی ڕاست کە هەسارەکان ڕیزبوون، هەروەها هەسارەی عەتارد لە بەشی باشورەوە باشتر دیار ئەبێت.
هەروەها هەسارەی مەریخ لە ئێسستادا لە باشترین ئاستیدایە بۆیە باسترین کاتە بۆ بینینی هەسارەکە، پێویستە هەموو کەسێک بیبینێت چونکە ماوەیەکی زۆری دەوێت تا جارێکی تر بتوانین بیبینیەوە.
هەرچی دەربارەی هەسارەی ڤینۆس و زوحەلە دەبێت بە جوانترین شێوە دەربکەون، هەسارەی ڤینۆس ڕونکاترین هەسارەیە ودەبێ لە نزمترین ئاستدا دەربکەوێت، دوای ئەویش موشتەری وزوحەل؛ هاوکات وتیشی باشترین شووێن بۆ بینینی هەسارەی ڤینۆس لەباشورەوە بەرەو ڕۆژئاوایە.
دکتۆرماس ئاماژەی بەوەکرد ، هەرکەسێک لەڕێگەی تەلەسکۆپەوە سەیر بکات، پێویستە بتوانێت وردەکارییەکانی مانگەکانی موشتەری و لەوانەشە سیستەمی هەور یان خاڵە تاریکەکانی سەر موشتەری و مەریخ ببینێت.
هەروەها پێشبینی ئەوە دەکرێت ئاسمان لە باشووری ڕۆژئاوای ئینگلتەرا و باشوور و ڕۆژئاوای وێڵز ڕوونتر بێت، بەڵام لە باکووری ئینگلتەرا و سکۆتلەندا بەهۆی هەورەکانەوە ڕەنگە دیمەکان باش دەرنەکەون..
ئەمە لەکاتێکدایە لە مانگی حوزەیران عەطارد و ڤینۆس و مەریخ و موشتەری و زوحەل دەرکەوتن لەکاتی یەکگرتنی هەسارەکاندا کە چۆن یەکدەگرنەوە.