گروپی حەوت داوا دەکەن دەستبەجێ تاڵیبان بڕیارەکەی لەسەر کارکردنی ژنان هەڵبوەشێنێتەوە
ئاڵای وڵاتانی گروپی حەوت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە بەیاننامەیەکدا وڵاتانی گروپی حەوت کە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بڵاوی کردۆتەوە داوا لە تاڵیبان دەکات دەستبەجێ ئەو بڕیارەی کە قەدەغەی کارکردنی ژنان دەکات هەڵبوەشێتەوە.
وڵاتانی گروپی حەوت لە بەیاننامەکەدا ڕایانگەیاندووە کە نیگەرانن لەو بڕیارانەی تاڵیبان بۆ قەدەغەکردنی کاری ژنان لە ڕێکخراوە ناحوکمیەکاندا، هەروەها دەشڵێن ئەو بڕیارە زەرەرێکی زۆر بەهاوڵاتیانی ئەفغانستان دەگەێنێت و ڕێگە لەگەیشتنی هاوکاریە مرۆییەکان دەگرێت بە خەڵکی ئەفغانستان.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە ژنان ڕۆڵیکی گرنگیان هەیە لە کارەکانی ڕێکخراوەکان، ئەگەر کارکردنی ژانن قەدەغە بکرێت ئەوا هاوڵاتیانی ئەفغانستان ناتوانن دەستیان بە خواردن وکەلوپەلی پێویست ودەرمان بگات.
ئەم یاننامەیەی وڵاتانی گرووپی حەوت لەدوای دواین سەرکوتکاریەکانی تاڵیبان دێت بەرامبەر ژنان، کە قەدەغەکردنی مافی خوێندنی ژنان بوو لە زانکۆکان و دواینیشیان کارکردنی ژنان بوو لە رێکخراوە ناحوکمیە ناوخۆیی وبیانیەکان.
وڵاتانی گرووپی حەوت، کە هەریەکە لە وڵاتانی کەنەدا، بەریتانیا، ئەمریکا، ئەڵمانیا وفەڕەنسا، ئیتاڵیا، یابان دەگرێتەوە بە وڵاتانی پێشەنگی ئابوری وپیشەسازی دائەنرێن لە جیهاندا.